مۆبایلی وەن پلەس 5 وابڕیارە نوێترین بەرهەمی خۆی وا بڕیارە لە 20ی ئەم مانگەدا بە فەرمی نمایش بکات، لە ئێستا بانگهێشتن کردنی هەوادارانی مۆبایلەکە بۆ کۆنگرەکەی رۆژی 20 مانگ دەستی پێکردووە.
بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان بێت تایبەتمەندیەکانی بەمجۆرە دەبێت، پرۆسێسەرەکەی لە جۆری ٨٣٥ی سناپدراگۆنە، ڕامی مۆبایلەکەش 8 گێگابایت دەبێت، بیرگەی مۆبایلەکەش 128 گێگابایت دەبێت.
تا ئێستا هیچ زانیاریەک نیە لەسەر رێژەی ئینجی شاشەکەی، تەنها ئەوە ئەزانرێت کوالێتی شاشەکەی 1080p دەبێت، کامێرای مۆبایلەکە لە جۆری دوانە کامێرا دەبێت لەلایەن کۆمپانیای هەڵسەنگێنەری DxO وە لە هەمان کاتدا دوو فلاشی LED دەبێت، نرخی مۆبایلەکەش زیاتر لە 500 دۆلار دەبێت ئەم نرخەش لەچاو بەرهەمەکانه پێشووی وەن پلەسدا نرخێکی زۆرە، بەڵام لەچاو ئەو مۆبایلانەی کە پرۆسێسەرەکەیان 835ی سناپدراگۆنە لە گشتیان هەرزانترە، دەربارەی توانستی پاتریەکەی وا چاوەڕوان ئەکرێت کە سەرو 3000 ملی ئەمپێر بێت.