ناوی ته‌واوی تیمۆثی دۆناڵد تیم كووكه له ١\٩\١٩٦٠ له شاری ئه‌لاباما له ویلایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دایكبووه ، به مه‌سیحی كرا له كه‌نیسه‌ی باپتیست و دۆناڵدی باوكی كرێكار بوو له نێو كه‌شتی سه‌ر ده‌ریاكان دایكیشی ناوی جێره‌ڵدین بوو كه له ده‌رمانخانه كاری ده‌كرد.
خوێندنی ئاماده‌یی له قوتابخانه‌ی Robertsdale ته‌واو كرد و دوای ئه‌وه بەكەلۆريۆسی له ئه‌ندازیاری پیشه‌سازی له زانكۆی ئۆبه‌ن ته‌واو كرد له ساڵی ١٩٨٢ ، دوای ئه‌وه له ساڵی ١٩٨٨ بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له به‌ڕێوه‌بردن و بازرگانی له زانكۆی دووك به‌ده‌ست هێنا.
دوای ئه‌وه‌ی كووك زانكۆی ته‌واو كرد بۆ ماوه‌ی ١٢ ساڵ وه‌ك كه‌سێكی بازرگان له بواری كه‌سی كۆمپیوته‌ردا كاری كرد ، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ١٩٨٨ ستیڤ جۆبس سه‌ردانی زانكۆی ئۆبه‌نی كرد تیم كووك بۆیه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ ستیڤ جۆبس كۆبوه‌وه و داوای ئه‌وی لێ‌كرد كه له كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌ری بگرێت و ماوه‌ی گفتوگۆیه‌كه‌شیان ته‌نها پێنج خوله‌ك بوو كه كووك داوای ئه‌وه‌ی كرد ببێته ئه‌ندامی كۆمپانیای ئه‌پڵ.
دوای ئه‌وه‌ی كه تیم كووك له كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌رگیرا به‌رده‌وام له به‌ره‌وپێش چوون دابوو و یارمه‌تیده‌رێكی باشی ستیڤ جۆبس بوو له ساڵی ٢٠٠٥ گرووپێكی پێك هێنا له پێناو گه‌شه‌پێكردن و به‌رهه‌مهێنانی flash memory و دوای ئه‌مه به‌رده‌وام یارمه‌تیده‌ری ستیڤ جۆبس بوو به تایبه‌تی له به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌كانی iPod Nano و iPhone و iPad.
له كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠٠٧ كووك به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و پێش بردرا و بوو به lead operation و دوای دوو ساڵ له‌م پیشه‌یه‌ی له ساڵی ٢٠٠٩ ئه‌ركه‌كی گۆڕا و بوو به گه‌وره جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ ، دوای ئه‌وه‌ی به هۆی نه‌خۆشی ستیڤ جۆبس له كانوونی دووه‌می ٢٠١١ له كۆمپانیای ئه‌پڵ نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت به‌هۆی نزیكی تیم كووك له ستیڤ جۆبس توانی ڕۆژ دوای ڕۆژ ته‌واو خۆی گه‌وره‌تر بكات تا ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا شوێنی ستیڤی گرته‌وه‌وه و بوو به كه‌سی یه‌كه‌می كۆمپانیای ئه‌پڵ.
له ٢٤ی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١١ به فه‌رمی كووك كرا به به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ و ٦ هه‌فته دوای ئه‌مه ستیڤ جۆبس ماڵئاوایی له ژیان كرد ، تیم كووك و ستیڤ جۆبس دوو هاوكاری زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون كه زۆرترین قازانجیان بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ به چنگ خست و له نیسانی ٢٠١٢ به یه‌كێك له كاریگه‌رترین ١٠٠ كه‌سایه‌تیه‌كانی جیهان دیاریكرا.
كووك به‌وه ناسراوه كه كه‌سێكی له‌ش جوانه و ڕۆژانه جیا له‌وه‌ی یاری له‌ش جوانی ده‌كات پایسكلیش لێده‌خوڕێت به‌م هۆیه‌شه‌وه له بینایه نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ هۆڵێكی له‌ش جوانی دابینكراوه.
له ساڵی ٢٠١١ ڕاپۆرتێكی سه‌یر بڵاوبووه‌وه و كه تیایدا باس له ژیانی تایبه‌تی تیم كووك ده‌كرا و گرینگترینیشیان ئه‌وه بوو كه ده‌گووترا به‌ڕێوه‌به‌ره نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ هاوڕه‌گه‌زبازه هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای كرد تیم به ڕه‌سمی بێته سه‌ر خه‌ت و باس له‌م بابه‌ته بكات و ڕاستی ئه‌م هه‌واڵانه بسه‌لمێنێت و ئه‌وه‌ش بڵێت كه شانازی به هاوڕه‌گه‌زبازیش ده‌كات و ئه‌مه‌ش هه‌ڵایه‌كی زۆری نایه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر دژی وه‌ستانه‌وه به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌م بابه‌ته له‌یاد كرا و به بێده‌نگی مایه‌وه.