ماڵپه‌رى تێك ئاى به خۆشحاڵیه‌وه موژده‌ى ئه‌وه‌تان پێده‌دات كه ئێستا ده‌توانن ئه‌پڵیكه‌یشنى فه‌رمى ماڵپه‌ره‌كه‌مان له گۆگل پله‌ى دابه‌زێنن و تایبه‌ته به سیسته‌مى ئه‌ندرۆید .
ئه‌پڵیكه‌یشنى تێك ئاى ته‌واوى بابه‌ت و فێركاری و هه‌واله‌كانى ماڵپه‌ر له خۆى ده‌گرێت و له‌مه‌ودا پێویست ناكات له ڕێگاى وێبگه‌ڕه‌كانه‌وه سه‌ردانى تێك ئای بكه‌ن ،به‌ڵكو هه‌ر له ڕێگاى ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌وه ده‌توانن ئاگادارمان بن .
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌پڵیكه‌یشنى تێك ئای،ده‌توانین ڕاسته‌وخۆ به‌شى ئه‌كادیمیاى تێك ئای و چالاكیه‌كان و پڕۆژه و بابه‌ت و فێركاریه‌كان ده‌بینیت …
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌موو بابه‌تێكى گرنك ، به نۆتیفیكه‌یشن خاوه‌ن ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه ئاگادار ده‌كرێته‌وه .
شایه‌نى باسه ئه‌مه یه‌كه‌م وه‌شانى ئه‌پلیكه‌یشنى تیك ئای ه بۆ سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و پشتیوان به خوا له ماوه‌یه‌كى نزیكدا وه‌شانى تر و هه‌روه‌ها ئه‌پڵیشكه‌شنى تایبه‌ت به سیسته‌مى ئاى ئۆ ئێس بلاو ده‌كه‌ینه‌وه .
تێبینى : خاوه‌ن مۆبایله‌كانى سامسۆنگ، سۆنى ، ئێچ تی سی، ئێل جی ، ئه‌سێ ، كلارمین ،گۆگڵ نێكسس،مۆتۆرۆلا, هتد، ده‌توانن ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه دابگرن
لێره كلیك بكه بۆ داگرتن له گۆگڵ پله‌ى