كۆمپانیای ئەپڵ نیازی وایە بەرهەمهێنانی مۆبایلی هۆشمەندی ئایفۆن بۆ یەك لەسەر سێی كەم بكاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی كۆمپانیای ئەپڵ، بڕیارە هەردوو مۆبایلی هۆشمەندی ئایفۆن و ئایفۆن پڵەس بەڕێژەی یەك لەسەر سێ كەمتر بخرێنە بازاڕەكان بەتایبەتی لەسێ مانگی یەكەمی ساڵی (2016) ەدا.
لەبارەی ئەو بڕیارەوە، ئەپڵ رایگەیاندووە، بەهۆی زۆر كەڵكەبوونی مۆبایلەكانی تر لەچەندین ووڵاتی ئەوروپی و چین و ژاپۆن و ئەمریكا، ئەوا كاریگەری دەكاتە سەر مانەوەی ئەو جۆرە ئایفۆنە نوێیەو نرخەكەشی.
بەپێی پێشبینییەكانی كۆمپانیای (ئێف بی ئار كاپتاڵ ماركێتس) بۆ ساڵی (2016) كۆمپانیای ئەپڵ دەتوانێت لەسەرتاسەری جیهان (220) ملیۆن ئایفۆن بفرۆشێت.
لەسەرێكی ترەوە بڕیارە لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئەپڵ مۆبایلی هۆشمەندی ئایفۆن حەوت بخاتە بازاڕەوەو پێشبنیش كراوە نزیكەی (255) ملیۆن دانەی لێبفرۆشرێت، ئەوەش بەرز بوونەوەی فرۆشتنی ئەو جۆرە مۆبایلەیە لەوەتەی ساڵی (2013) بەڕێژەی (65%).