كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشبڕكێكردنی مۆبایل و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌ شتی ناوازه‌ و جیاواز جیا له‌وه‌ی كه‌ به‌ سیسته‌مه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه‌ ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی گرتووه‌ ده‌یه‌وێت تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كانیشی له‌ ئاست سیسته‌مه‌كه‌ی بێت.

به‌رده‌وام جیهان له‌ ڕووی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ له‌ به‌ره‌و پێش چووندایه‌ و جوڵه‌ی خێرا به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت كۆمپانیای ئه‌پڵیش پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له‌م جووڵه‌ خێرایانه‌ و به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ هه‌نگاوی مه‌ترسیدار داوێت و باوه‌ڕی زۆری به‌خۆی هه‌یه‌ ، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو له‌ ئایفۆن ٧ دا هه‌ڵستا به‌ لابردنی هێدفۆن و هێدفۆنی جاك كه‌ به‌ wireless كار ده‌كات شوێنی گرته‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ كاتی ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایفۆنێكی نوێی كۆمپانیای ئه‌پڵ گۆڕینی بارگاوی كردنی ئایفۆن له‌ ڕێگای كێبله‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ wireless و كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ ئێستادا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ تاقی ده‌كاته‌وه‌ ، بێگوومان هاوشێوه‌ی كردنی هێدفۆن بۆ هێدفۆنی wireless ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش له‌ ڕووی نرخه‌وه‌ سوودێكی زۆری ده‌بێت بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ.

ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌ گه‌ر بخرێته‌ بواری جێ به‌جێكردن و سه‌ربگرێت كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كارهێنه‌ر بۆ خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌توانێت به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاویش پێش كۆمپانیاكانی تری مۆبایل درووست كردن بكه‌وێت.
fli_charging_2_thumb800

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.