فەیسبووک بە بەردەوامی لە هەوڵی ئەوەدایە تا باشترین و جوانترین خزمەتگوزاری پێشکەشی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیەکەی بکات، ئەمڕۆ زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەردەوام بە دوای دوایین هەواڵەکان دەنگوباسی ناوچەکانی خۆیان و جیهان دەگەڕێت واتە ئەمڕۆ زۆربەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک تۆڕەکەیان بۆ خوێندنەوەو زانینی هەواڵ بەکاردەهێنن.
لە نوێترین خزمەتگوزاری کۆمپانیای فەیسبووک کە ئەمڕۆ ڕایگەیاند ئەویش زیادکردنی بڕگەیەکە بە ناوی Today in.

ئەو بڕگەیە تا ئێستا تەنها لە 5 شاری ئەمریکا چاڵاک کراوە بەم زووانە بۆ تەواوی شارەکانی جیهان دەستەبەر دەکرێت، بەکارهێنەر کاتێک کلیک لەسەر بڕگەی Today In دەکات کە لە Option لە لیستی سەرەکی فەیسبووک زیاد دەکرێت زۆر هەواڵی گرینگی تایبەت بە شارەکەی خۆی بەرچاو دەکەوێت.

بڕگەی Today In لەلاین سەرنوسەرانی و شیکەرەوانی فەیسبووک چاودێری چڕ دەکریت بۆ ئەوی ڕێگری بکەن لە بڵاو کردنەوەی هەر هەواڵێکی هەڵە و درۆ و باوەڕپێنەکراو.

زیادکردنی ئەم بڕگەیەش دوای لێدوانێکی خاوەنی فەیسبووک ماڕک زوکەربێرگ دێت کە ڕاگەیاندبوو فەیسبووک زۆر گرینگە بۆ دەستکەوتنی هەواڵ و دەنگوباس لە سەرتاسەری جیهان، وە گووتیشی لە داهاتوو دژی ئەو هەواڵ و دەنگوباسە ساختە و درۆیانە دەوەستێتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

وەرگێری زمانی ئینگلیزیم لە ساڵی 2002 وە ئاشنای تەکنەلۆژیای نوێم ئارەزوویەکی زۆرم بۆ بواری تەکنەلۆژیا هەیە بەتایبەت سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز و ئەندۆرید دەمەوێت ئەو زانستەی هەمە لەم بوارەدا پێشکەشی هاوزمانی خۆم بکەم

Comments are closed.