هواوی ئه‌مرۆ ڤیدیۆیه‌کی ورده‌کاری و ریکلامێک بۆ به‌رهه‌مه‌ی داهاتووی بڵاوکرده‌وه که باسی جۆری دوو کامێرایی تێدا پشت ڕاست ئه‌کاته‌وه که وا بریاره له کۆنگره‌ی جیهانی مۆبایله‌کان له وڵاتی بارسیلۆنادا نمایشی بکه‌ن .
ڤیدیۆیه‌که له که‌ناڵی فه‌ڕمی هواوی بڵاو کراوه‌ته‌وه به هاشتاگی «!HuaweiP10 is Coming#» که ئاماژه به رۆژی بڵاو بوونه‌وه‌شی دراوه که ٢٦.٢.٢٠١٧ وڵاتی بارسیلۆنایان بۆ داناوه وه وێنه‌ی دوو چاوی داناوه که واتای دوو کامێراکه‌ی پشت مۆبایله‌که ده‌دات هه‌ر بۆیه ئه‌و ڤیدیۆیه گشتی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی پشت ڕاست کرده‌وه که باسی دوو کامێرایان ئه‌کرد.

کۆمه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌که. به‌پێی ڕام و جۆری بیرگه‌ی ناوه‌کی
وه کۆمه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی تری ( شاشه‌ی ٥.٥ ئینجه وه کوالێتی QHD و ته‌کنه‌لۆژیای AMOLED وه پرۆسێسه‌ری Kirin 960 وه هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ری گرافیکی Mali G71 وه ڕام و بیرگه‌ی ناوه‌کی وێنه‌که‌ی سه‌ره‌وه ڕوونی کردۆته‌وه)
وه به دوو جۆر ئه‌بێت P10 و P10 plus هه‌ندێک سه‌رچاوه ئه‌لێن جۆرێکی تریشی ئه‌بێت که له‌وان لاوازتره و ناوی p10 lite ئه‌بێت.
ڤیدیۆیه‌که: