زۆرجار گوێبیستی وشەی ئایفۆن دەبین کە ساڵانێکە هەریەکە لە بەرهەمەکانی iPad, iPhone,iTunes, iPod, iMac ” کە بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵن ، بەڵام تا ئێستا بیرت کردۆتەوە کە مانای پیتی “ i “ لە بەرهەمەکانی ئەپڵدا چییە !؟

لە ئێستادا پیتی ‘i’ بووە بە یەکێک لەو  نیشانانەی کە ئامێرەکانی ئەپڵی پێدەناسرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت   کۆمپانیاکە لە ساڵی 1998 کۆمپیوتەری ماکینتۆشی بەرهەمهێنا کە ناوی لێنابووiMac.
لەکاتی خستنەڕووی  ئامێری ئای ماکدا، ستیڤ جۆبس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ، پەیوەندی نێوان پیتی ‘i’ و بەرهەمە نوێکەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.

جۆبس وتی:” وشەی iMac دەگەڕێتەوە بۆ پێکەوە گونجانی نێوان  ئینتەرنێت و ماکینتۆش لە بەکارهێناندا،
، ستیڤ جۆبس دواتر  لەسەر روونمایەک زیاترڕوونیکردەوە کە پێشگری ‘i’ بۆ ئەپڵ چ مانایەکی تر دەگەیەنێت.

بەمەش پیتی ‘ i’ جگە لە internet هێماش بوو بۆ وشەکانی individual, instruct, inform و inspire.
80D01977-5192-4225-82E8-41AE0B800470
کاتێک ساڵی 2007،ئایفۆن بەرهەمهێنرا  یەکێک لە سێ هۆکاری شێوازی دروستکردنەکەی بریتی بوو لە پەیوەندی ئینتەرنێتی.

هەروەها لەوکاتەوە  سەرجەم ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ سیستمی پەیوەستبوونیان بە ئینتەرنێتەوە تێدا بنیاتراوە و پاشان پێشگری ‘i’ ئەو پەیوەست بوونەی بە  مانا دیاریکراوەکەی‌ لەدەستدا، بۆیە بوو بە نیشانەی ناسینەوەی مارکەی ئەپڵ.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.