لەوانەیە شتێکی سەیر و سەمەرە بێت، کاتێک گوێت لەوە بێت لەماوەیەکی نزیک دا کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلێک دەخاتە بازاڕەوە کە پێش ١٧ ساڵ دروستی کردوە!
نۆکیا 3310 کە بە مۆبایلێکی بەهێز و ناوازە ناسراوە و یەکێکە لە پڕ فرۆشترینی مۆبایلەکان لە سەر ئاستی جیهاندا. وا بڕیارە دووبارە بخرێتەوە بازاڕەکان چونکە بەردەوام  داوکاری لەسەرە.
ئیڤان بلاس کەسایەتیەکی ناسراوە بەوەی بەردەوام زانیاریەکان دەربارەی نوێترینی هەواڵە تەکنەلۆژیەکان دزەپێدەکات،رایگەیاندوە کە بڕیارە لە کۆنگرەی کۆتایی ئەم مانگەی نۆکیا بە فەرمی رابگەیەندرێت و لە بازاڕەکانی ئەوڕوپادا بڵاو بکرێتەوە.
کۆمپانیای نۆکیا لە ئێستادا لە لایەن ‌HMD Global ی فنلەندی خاوەنداری دەکرێ و وا بڕیارە لە ٢٦ی ئەم مانگە لە شاری بەرشلۆنای ئیسپانیا کۆنگرە ببەستێت و چەند بەرهەمێکی نوێی نۆکیا رابگەیەنێت یەکێک لەم بەرهەمانەش ئەم نۆکیا دەبێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.