كۆمپانیاى مارسیدیس بێنزى ئه‌ڵمانى به‌فه‌رمى دانى نا به‌شكستى نوێترین مۆدیلى كۆمپانیاكه‌یان و له ئێستادا هه‌وڵى كێشانه‌وه‌ى ١ ملیۆن ئۆتۆمبێله له بازاڕه‌كانى جیهاندا.
له ماوه‌ى ٢ مانگى رابردودا به هۆکاری لاوازی له سیسته‌می کاره‌بایه گه‌یانه‌ره‌که‌ی له‌کاتی جوڵه كردنى بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێله‌كان ، ٥١ ئۆتۆمبێل توشی ئاگر تێبه‌ربوون ئه‌بن كه ٣٠ ئۆتۆمبێلیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكایه .
هه‌ر بۆیه دایمله‌ر (مارسیدیس بێنز) داوای ئه‌کات یه‌ک میلیۆن له‌و به‌رهه‌مه‌ی مارسیدیس بگه‌رێنێته‌وه كۆمپانیا که خراونه‌ته‌وه نێو بازاره‌کانه‌وه بۆ فرۆشتن به مه‌به‌ستی چاکردنیان و پاشان دووباره ده‌یانگه‌رێنه‌وه بازاڕه‌كان.
شایه‌نى باسه له‌و ملیۆن ئۆتۆمبێله‌ى مارسیدیس ده‌یكێشێته‌وه 307,629 له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا.
جێگاى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه مارسیدیس بێنز ى ئه‌ڵمانى یه‌كێكه له به‌نێوبانگترین كۆمپانیاكانى جیهان له بوارى دروستكردنى ئۆتۆمبێل و له هه‌مان كاتدا نوێترین ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م له ئۆتۆمبێله‌كانى به‌كارده‌هێنیت .