یەکەم: ڕامRAM
دەبێت ئەوە بزانین زۆربەى کێشەکانى جام بوون و ئیرەرى زۆر لەڕامەوەسەردەگرێت, بۆیە چەند ڕامى کۆمپیوتەرەکەت زۆر بێت ئەوەندە کارەکانت ئاسانتر دەبن.
ئەگەر ڕامت یەک گێکا بێت ئەوا ئەوکۆمپیوتەرە بۆکارى نوسین و ئینتەرنێت بێ کێشەدەبێت بەڵام ئەگەرڕامەکەت 2 تا 3 گێگا بێت ئەوا دەتوانى کارى فۆتۆشۆپ و هاوشێوەکانى پێ بکەى بەڵام بۆکارى 3d و ئۆتۆکاد و یارى ئەوا واباشترە ڕامەت لە 4 تا 8 گێگا بێت
دووەم: پرۆسیسەر
زۆر جار بەخێراىی کۆمپیوتەرەکە ناوى دەبەن زیاتر ئەم جۆراەنەى هەیەi3,i5,i7 کەئەمانە پرۆسیسەرى کۆمپانیاى ئەنتڵن
ئەگەردەتەوێت کارى گرافیک ویارى بکەیت ئەوا هەوڵ بدە خێرای لاپتۆپەکەت لەجۆرى i7 بێـت بەڵام ئەگەر کارى ئاسایى ئینتەرنێت و نوسین و شتى سادەى پێ دەکەیت ئەوا i3 بێ کێشە کارەکەت بۆ دەکات.
سێەم: کارتى شاشە
لێرە مەبەستمان مۆنیتەر نیە ،مەبەستمان کارتێکى تایبەت بەگرافیکە لەنێو لاپتۆپەکەت ،ئەگەر کارەکەت تەنها نوسین و ئینتەرنێت و کارە ڕۆژانەیە ئەوا کارتى شاشەکەت هەرچۆنێک بێت بێ کێشەیە، بەڵام ئەگەر کارى گرافیکى وەکو ئۆتۆکاد و 3d دەکەیت دەبێت کارتى شاشەکەت بێڵت ئین نەبێت ،512 میگابایت یان زیاتربێت.
چوارەم:هارد
ئەگەر کارى زۆرت هەیەو داتاى زۆر واباشترە هاردەکەت 1 تێرابایت  یان زیاتر بێت
بەڵام ئەگەر کارى سەرەتایی دەکەیت 250 گێگا زۆر باشە زۆر زۆرە هیچ کێشەیەکت بۆدروست ناکات
پێنجەم: شاشە
ئەگەرتۆکەسێکیت لاپتۆپەکەت هەمیشە پێیە زۆر دەگەڕییت ئەوا واباشە شاشەبچوکبێت ولە13 زیاتر نەبێت
بەڵام ئەگەر کارەکەت زیاتر لەنوسینگەیە ئەوا شاشەى 15 و 17 باشترە.
بێگومان بونى وایەرلێس وکامێراو مایکرۆفۆن کارەکانت بۆ ئاسان دەکات هەرچەندە ئێستا هەموو لاپتۆپێک ئەمانەى هەیە..
به‌هیوای سوود بۆ گشت لایه‌ك

ئامادەكردنی بە دەستكاریەوە  : پی فۆر كورد

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

كۆمێنتێك بنووسە