یه‌ك ساڵ…مێژوویه‌كى پڕ سه‌روه‌رى …خزمه‌تكردنى بێ به‌رامبه‌ر ….
“ئه‌كادیمیاى تێك ئاى بۆ پڕۆگرامسازى و كۆمپیوته‌ر”كرایه‌وه
سه‌ره‌تاى ساڵ و دروست بڵێم به‌روارى ١-١-٢٠١٦ له ژێر ناونیشانى “ته‌كنه‌لۆژیا جیهانى ئێمه‌یه ،ماڵپه‌رى تێك ئاى (چاوى ته‌كنه‌لۆژیا)مان كرده‌وه …
سوپاس بۆ خوا له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى ته‌مه‌نماندا توانیمان خزمه‌تێكى زۆرى ئاره‌زوومه‌ندانى ته‌كنه‌لۆژیا له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان بكه‌ین و ماڵپه‌ره‌كه بكه‌ینه یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین ماڵپه‌رى ته‌كنه‌لۆژی له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق …
له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا له ٦٧ به‌شى جیا جیا زانیارى و فێركاریه ته‌كنه‌لۆژیه‌كانمان پێشكه‌ش به فێرخوازان و ئارزوومه‌ندانى ئه‌و بواره كردوه .
ئێستا و بۆ ساڵى نوێ، سوپرایزمان پێیه بۆ ئاره‌زوومه‌ندانى ته‌كنه‌لۆژیا و پشتیوان به خوا ته‌كنه‌لۆژیا له كوردستان ده‌به‌ینه قوناغیكى تر و له‌ڕێگاى ٣ مامۆستاى زانكۆ و ٨ ئه‌ندازیارى كۆمپیوته‌ر ، ته‌واوى وانه‌كانى كۆلیژ له بواره‌كانى پرۆگرامسازى و كۆمپیوته‌ر و نیتۆركینگ و داتابه‌یس و دروستى كردنى ڕۆبۆت و …هتد به شێوه‌ى ڤیدیۆ و كۆرسی فێركارى بێ به‌رامبه‌ر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه ژماره‌یان ٢٥ كۆرسه ….
جگه له مانه ، به‌شه‌كانى ماڵپه‌رى تێك ئای بوه ١٠٠ به‌ش ،واته له ١٠٠ به‌شى جیا جیاى ته‌كنه‌لۆژی وه‌كو كۆمپیوته‌ر و مۆبایل و ئینته‌رنیت و رۆبۆتیك و راپۆرت و فیركارى و هه‌وال ، بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به فێرخوازان ده‌كه‌ین ….
هه‌موو ئه‌م ماندوبون و مه‌سره‌فانه‌ى سێرڤه‌ر و ماڵپه‌ر و سۆشیال میدیا له‌سه‌ر گیرفانى خۆمانه و زیاتر له ٤٠ گه‌نجى شاره‌زاى بوارى ته‌كنه‌لۆژیا نوسه‌رن له ماڵپه‌ر و به‌شێوه‌ى خۆبه‌خش كارده‌كه‌ن و داینه‌مۆى ئه‌و پێشكه‌وتن و خزمه‌ته‌ن …
گرنگترین چالاكى و پرۆژه و كاره‌كانى ڕێكخراو و ماڵپه‌رى تێك ئاى له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا:
١- ڕێكخراوى تێك ئای له ساڵى ٢٠١٦
*پێشكه‌شكردنى ڕه‌شنووى پڕۆژه‌یاساى ته‌كنه‌لۆژی بۆ په‌رله‌مانى كوردستان
*زیادكردنى زمانى كوردى بۆ ماڵپه‌رى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت
*پێشكه‌ش كردنى زیادكردنى تایبه‌تمه‌ندیه‌كى نوێ بۆ ماڵپه‌رى فه‌یسووك و جێ به‌جێكردنى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى فه‌یسبووكه‌وه .*به‌شدارى كردن له ئیڤێنتێكى تایبه‌تى كۆمپانیاى فه‌یسبووك
* به‌شدارى كردن لە سێیەمین کۆنگرەی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی کوردستان
*بەشداری كردن لە کۆنفرانسی بەها باڵاکان
*دیدارێكى تایبه‌تى ستافی تێك ئای لەگەڵ دیزایینەری لۆگۆی بوگاتی و ئاودی و ڤۆڵكس واگن
*چاكردنه‌وه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كانى قوتابیانى كۆلیژى زانست بێ به‌رامبه‌ر
*چاكردنه‌وه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بێ به‌رامبه‌ر
*پێشكه‌شكردنى ٤ سیمینارى ته‌كنه‌لۆژی له شارى هه‌ولێر
*پێشكه‌شكردنى ٣ سیمینارى ته‌كنه‌لۆژی له شارى سلێمانى
*پێشكه‌شكردنى ١ سیمینارى ته‌كنه‌لۆژی له شارى ڕانیه
*پێشكه‌شكردنى ١ سیمینارى ته‌كنه‌لۆژی له شارى كۆیه
*پێشكه‌شكردنى ١ سیمینارى ته‌كنه‌لۆژی له شارى قه‌ڵادزێ
*پێشكه‌شكردنى ١ سیمینارى ته‌كنه‌لۆژی له شارى سه‌یدسادق
*پێشكه‌شكردنى ١ سیمینارى ته‌كنه‌لۆژی له شارۆچكه‌ى خورماڵ
*به‌شدارى كردن له به‌رنامه‌ى ڕۆژباشى كه‌ناڵى ئاسمانى NRT و رۆژێكى نوێ ى كه‌ناڵى ئاسمانى كوردسات و قسه كردن ده‌رباره‌ى كار و چالاكیه‌كانى تێك ئای
٢- ماڵپه‌رى تێك ئای له ساڵى ٢٠١٦ دا
١-بڵاوكردنه‌وه‌ى ٢١٧٣ بابه‌ت و هه‌واڵ و فێركارى ته‌كنه‌لۆژی
٢-بڵاوكردنه‌وه‌ى ٦٥ ڕاپۆرتى ته‌كنه‌لۆژی
٣- بڵاوكردنه‌وه‌ى ١٧ په‌رتوكى ته‌كنه‌لۆژی به زمانى كوردی…
پیش ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه ده‌ست پی بكه‌ین ، پرس و ڕاوێژى چه‌ند كه‌سێكم كرد و ووتم پڕۆژه‌یه‌كى ئاوامان هه‌یه و ماڵپه‌ره‌كه ئه‌بێته یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین ماڵپه‌رى ته‌كنه‌لۆژی له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق ،به‌ڵام ئه‌وكاتیش و تاوه‌كو ئێستاش هیچ كه‌س پشتگیرى نه‌كردم، سوپاس بۆ خوا ئامانجه‌كه‌م هێنایه دی…
ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه ئێمه‌ش چیمان كه‌متر نیه له وولاتانى ئه‌وروپى و ئه‌مریكى ، بگره گه‌نجى زۆر به توانا‌مان هه‌یه كه كێبڕكێ ى ئه‌وان ئه‌كات،به‌ڵام ده‌رفه‌تى بۆ نه‌ڕه‌خساوه ،بۆیه ئێمه (تێك ئاى)به ئه‌ركى خۆمانى ده‌زانین كه به پێى توانا هاوكارى و پشتگیرى ئه‌و گه‌نجانه بكه‌ین ، تا ئه‌وكاته‌ى كوردستانیش ئه‌بێته ووڵاتێكى پێشكه‌وتوى ته‌كنه‌لۆژی….
كۆتا ووته‌شم “وما توفيقي إلا بالله عليه توكلت وإليه أنيب “
ئه‌ندام عومه‌ر
به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌ى تێك ئای ، بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى