زۆر جار لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئەبینین كە كوردێك هاو شانی ئنگلیزێك پێكەوە گۆرانی دەڵین، ئێمەش پرسیارێكمان لا درووست بووە، ئاخۆ ئەمە مۆنتاج كراوە؟ یاخود بەرنامەیەكی تری هاوشێوەی فۆتۆشۆپە و كاری لەسەر كراوە؟وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەمان بۆ داناون لە خوارەوە.

ئەم ڤیدیۆیانە زۆر جار لە تۆڕە پڕ بینەرەكەی انستاگرام دەبینرێت، ئەم ڤیدیۆیانە دوو كەس پێكەوە لە یەك كاتدا پێكەوە گۆرانی دەڵێن ئەمەش چێژیكی خۆش ئەبەخشێت بە بینەر.

ئەم كارە بە بەرنامەكانی مۆناژ دەكرێت و ڕنگە كارێكی ئێجگار قورس نەبێت، بەڵام ئەوەی كە بە دی دەكرێ لەم ڕۆژانەدا بەرنامەی تایبەتییەو كە زۆر كاری گرنی بۆ كراوە و بەرهەمێكی ئیجگار نایابی هەیە بۆ گۆرانی وتن بە شێوازێك كە لە ستۆدیۆ دانیشتبیت.

ئەم بەرنامەیە ناوی sing! ـە، لە ئیستادا ئەم بەرنامەیە بە باشترین و پێشكەوتووترین شێوە لە بەردەستی بەكارهینەران دایەو ئەتوانن بەكاری بهێنن لەسەر سیستمی مۆبایلەكانیان، ئەندرۆید یان ئای ئۆ ئێس.

ئەم بەرنامە پێویستی بەوە هەیە ئەكاونتت هەبێت، پاش كردنەوەی بەرنامەكە ئەكاونتێك درووست بكە و بەكاری بهینە، شایەنی باسە ئەم بەرنامەیە ئەتوانرێت بە ڕاستەو خۆ و نا ڕاستەوخۆ گۆرانی بڵیی لەگەڵ كەسەكاندا و تۆماری بكەیت و بڵاوی بكەیتەوە.

Sing-Karaoke-Messaging

 

ئامادە كردنی : ڕەنجە حسێن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ڕەنجە حسێن: خوێندكاری بەشیی "نێتۆڕك"م ساڵانێكە لە نێو تەكنەلۆژیادا كار دەكەم، بە تایبەتی ئایفۆن و وێب داڕشتن، هەروەها بە گشتی لە سەرجەم بوارەكانی كۆمپیواردا زانیاریم هەیە و هەوڵمداوە ئەوەی دەیزانم پیشكەش بە خوێنەرانی بكەم و بەردەوام دەبم لە خزمەتكردن.

Comments are closed.