watsوتەبیژی ئاپی بەناو بانگی جیهانی وەتسئاپ ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ساڵی 2017 ەوە کۆمەڵێک لە مۆبایلە هۆشمەندەکان ناتوانن وەتسئاپ بەکار بهێنن ،بەهۆکاری ئەوەی کە چەند گۆڕانکاریەک و نوێکاریەکی تیادادەکرێت و لەگەڵ وەشانە کۆنەکان کار ناکات.
هەروەهائەوەشی راگەیاندووە کە لەمێژە بڕیاری گۆڕانکاریان دابوو، بەڵام لەبەر ئەوەی نەیانویستوە بەکارهێنەران زیانیان پی بگات، بەشێکی زۆری گۆڕانکاریەکانیان نەکردوە.
بەڵام لە سەرەتای 2017 دەستدەکرێت بەنوێکاریەکان و تا ناوەڕاستی 2017 هەریەک لە بەکارهێنەرانی ئەم مۆبایلانەی خوارەوە ناتوانن وەتسئاپ بەکار بهێنن ، یاخود دەبیت وەشانی سیستەمەکانیان بەرز بکەنەوە بۆ وەشانی بەرزتر.
مۆبایلەکانیش بریتین لە هەریەکە لە :
Black Berry OS
Black Berry 10
Nokia 540
Nokia Symbian 560
Android 2.1
Android 2.2
Windows Phone 7
iphone 3GS/iOS 6.