ئەندازیارانی کۆمپانیای گۆۆگڵ و ئەندازیارانی ناسا رایانگەیان کە سەرکەوتوانە توانیان تاقیکردنەوەی جۆریکی نوێی کۆمپیوتەر بەناوی کوانتەم (D-WAVE 2X, the quantum computer) رابگەیەنن کە خێراییەکەی دەگاتە سەد ملیۆن جار خێراتر لەو کۆمپیوتەرە ئاساییانەی کە لە ئێستادا بەکاردەهێندرێت !
کۆمپوتەری کوانتەم یەکێک بوو لە خەیاڵە تەکنەلۆژیەکان کە لە ئێستادا وا بەربەرە دەبێتە راستی و دروست دەکرێت و لەسەر شێوازی کیوبیت کار دەکات جیاواز لەو کۆمپیوتەری ئاسای کە بە سیستەمی بیت کار دەکات.
لەسەرەتادا بۆ ناسا دروست دەکرێت و کردارە گەردوونیەکان و نەخشەییەکانی پێ ئەنجام دەدرێت بە خێراییەکی لەراددەبەدەر.
بەشێوەیەکی ساددە تر، بۆ نمونە ئەگەر ئەم کۆمپیوتەرە کارێک بە تەنها یەک چرکە ئەنجام بدات ، ئەوا هەمان کار بەو کۆمپیوتەرەی کە ئێستا لەبەردەستتە بەلایەنی کەم پێویستی بە دەهەزار ساڵ هەیە بۆ ئەنجام دانی.

D-Wave quantum-computer
gglqntmcmptr8970

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

كۆمێنتێك بنووسە