پێشه‌کی
له دوای سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌ی (ARPAnet = Advanced Reserach Projekt Agency NET) و پاشان هاتنی ئینته‌رنێت ده‌بینی له مێژوویه‌کی زۆر که‌مدا به هه‌زاران ڤایرۆس دروست کراون. هه‌ندێ له‌و ڤایرۆسانه زۆر به‌زیانن، به‌ڵام به‌شێک ڤایرۆس هه‌ن که‌متر به‌زیانن. جا هه‌بوونی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر نیشانه‌ی هه‌بوونی که‌سانێکه که کاتی خۆیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م ڤایرۆسانه.
ڤایرۆس چییه؟
ڤایرۆس به‌رنامه‌یه‌کی نه‌خوازراوه زۆر جاران ئه‌و به‌رنامه‌یه بچووکه، به‌ڵام زیانی زۆری هه‌یه. ڤایرۆس کێشه بۆ به‌رنامه‌کانی تری كۆمپیوته‌ر دروست ده‌کا و هه‌وڵی ته‌شه‌نه‌کردن ده‌دا له‌ناو كۆمپیوته‌ردا، له‌وانه‌یه وای لێ بێ له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بتوانێ ئه‌وه‌نده ته‌شه‌نه بکا که ته‌واوی هاردیسکی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت تووشی ڤایرۆس بکا، ئه‌وه‌ش دیاره په‌یوه‌سته به ئه‌وه‌ی که ئه‌و ڤایرۆسه تاچه‌ند کاریگه‌ره له بڵاوبوونه‌وه. که‌واته ده‌توانین بڵێین ڤایرۆس به‌رنامه‌یه‌کی به‌زیانه به شێوه‌یه‌کی کۆنترۆڵنه‌کراو هه‌وڵی ته‌شه‌نه‌کردنی خۆی ئه‌دا له‌ناو به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌ردا، ئه‌نجامه‌که‌شی تێکدانی به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌ره به شێوه‌یه‌کی نه‌خوازراو.
ڤایرۆسه‌کانی کۆمپیوته‌ر له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه دروست ده‌كرێن. ڤایرۆسه‌کان بۆ ئه‌وه دروست کراون که بتوانن به له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی خۆیان زیاد بكه‌ن و بڵاو ببنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادار بین، وه له‌وانه‌یه هه‌ندێ له‌و ڤایرۆسانه بۆ ئه‌نجامدانی فرمانێکی دیاریکراو دروست کرابن، به‌ڵام مه‌رجیش نییه. کاتێک مرۆڤ سه‌یری ڤایرۆسێ ئه‌کا خۆی وه‌ک شتێکی بێگوناح نیشان ئه‌دا، نه‌ک وه‌ک ڤایرۆس، له‌وانه‌یه خۆی وه‌ک شتێکی به‌كه‌ڵك نیشان بدا.
کێن ئه‌وانه‌ی ڤایرۆس دروست ده‌که‌ن؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نووسینێکی زۆری ده‌وێ به‌ڵام به کورتی باسی ده‌که‌ین:
ژماره‌یه‌کی زۆری ڤایرۆسی کۆمپیوته‌ر هه‌ن، هه‌زاران ڤایرۆس هه‌ن، بڵاوبوونه‌وه‌شیان وه‌ک گوتمان به‌زیانن. له‌وانه‌یه بۆ من و تۆ ڤایرۆس ئه‌وه‌نده به‌زیان نه‌بێ وه‌ک بۆ کارخانه‌یه‌ک که خاوه‌نی هه‌زاران کۆمپیوته‌رن. ڤایرۆس دروستکراوی خه‌ڵکن. به‌ڵام کێن ئه‌وانه‌ی له پشت دروستکردنی ڤایرۆسه‌کانن؟ بێگومان ده‌بێ ئه‌و که‌سانه‌ی ڤایرۆسه‌کان دروست ده‌که‌ن مه‌به‌ستێکیان هه‌بێ له دروستکردنیان. ئایا بۆ ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی تووشی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ بکه‌ن یان ئه‌گه‌ر وا نییه مه‌به‌ست چییه له دروستکردنی ڤایرۆس؟ هه‌ندێ که‌س ته‌نها به مه‌به‌ستی ناوده‌رکردن، بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن که ئه‌وانیش زمانی به‌رنامه‌کردن ئه‌زانن یان ده‌یانه‌وێ زانستی خۆیان، تواناییی خۆیان به دروستکردنی ڤایرۆس و تێکدانی کۆمپیوته‌ره‌کان تاقی بکه‌نه‌وه. هه‌ندێ له دروستكه‌رانی ڤایرۆس له پێشبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڤایرۆسێ دروست بکه‌ن که به هیچ جۆرێ نه‌توانرێ کۆنترۆڵ بکرێ، چونکه ئه‌وان شانازی به زانستی خۆیان ده‌که‌ن و دروستکردنی ڤایرۆس به ده‌سه‌ڵات ده‌زانن. هه‌ندێ که‌س ته‌نها ده‌یانه‌وێ خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه و بزانن ئاخۆ خۆشیی دروستکردنی ڤایرۆس له چیدایه.
ئایا ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دژه‌ڤایرۆسه‌کانه‌وه به ڤایرۆس ناو ده‌برێ به ڕاستی ڤایرۆسه؟
که‌مکردنه‌وه له ئه‌رکه باشه‌کانی دژه‌ڤایرۆسه‌کان به‌گشتی کارێکی باش نییه، به‌ڵام به‌ڕاستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌مه‌یه: نه‌خێر، هه‌موو شتێ که له‌لایه‌ن دژه‌ڤایرۆسه‌کان ده‌دۆزرێته‌وه ڤایرۆس نییه. دژه‌ڤایرۆسه‌کان زۆر له‌و به‌رنامانه‌ی که به دژه‌ڤایرۆسه‌کان نامۆن به ڤایرۆس ناویان ده‌به‌ن یان ئه‌وه‌ته هه‌ر پاکیشی د‌ه‌که‌نه‌وه. به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی دژه‌ڤایرۆسه‌کان به ڤایرۆسیان زانی ئه‌وه ڤایرۆس بێ، نه‌خێر وا نییه.
چۆن خۆمان له ڤایرۆسه‌كان ده‌پارێزین؟
“چۆن خۆمان له ڤایرۆسه‌کان ده‌پارێزین؟” پرسیارێکی گرنگه. من پێم وایه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ زۆر باش خۆمان له ڤایرۆسه‌کان بپارێزین پێویسته بزانین ڤایرۆسه‌کان چۆن بڵاو ده‌بنه‌وه. هه‌ندێ له ئێمه به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌ی ڤایرۆسه‌کان که‌مته‌رخه‌می ده‌که‌ن و ئه‌ڵێن: “هه‌تا ئێستا ڤایرۆسمان بۆ نه‌هاتووه، دژه‌ڤایرۆس ته‌نها کۆمپیته‌ره‌کانمان هێواش ده‌کا”. که‌مته‌رخه‌میکردن باش نییه، چونکه که‌مته‌رخه‌میکردن ده‌بێته هۆیه‌کی نه‌رێیی (نێگه‌تیڤ)، له‌وانه‌یه ڕۆژێ بێ تووشی فۆرماتکردنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ش بی. له‌وانه‌یه بۆ تۆ که به‌لانی که‌مه‌وه مانگی جارێ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت فۆرمات ده‌که‌یه‌وه ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌بێ به‌ڵام بۆ کارخانه‌یه‌ک که خاوه‌نی سه‌دان کۆمپیوته‌ره، فۆرماتکردنه‌وه کارێکی خۆش نییه.
ڤایرۆسه‌کان به‌هۆی په‌یوه‌ندیگرتن به ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت، دیسک، (سیدی) و (USB) که تووشی ڤایرۆس بوون و هه‌ڵگری ڤایرۆسن بڵاو ده‌بێته‌وه. له‌وانه‌یه به‌هۆی پۆستی ئه‌له‌كترۆنی بۆت بێ یان به هه‌ر ڕێگه‌یه‌کی تره‌وه، هه‌ر کاتێ بواری په‌یوه‌ندیگرتنی بۆ ڕه‌خسا له گه‌ڵ کۆمپیوته‌ره‌که‌تدا ئه‌وه ده‌توانێ بێته ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌ت، ئه‌گه‌ر دژه‌ڤایرۆس به‌کار نه‌هێنی.
چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک بۆ خۆپاراستن:
کۆمه‌ڵێ دژه‌ڤایرۆسی زۆر باش هه‌ن بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆس. هه‌ندێ له‌و دژه‌ڤایرۆسانه زۆر به توندی دژی ڤایرۆسه‌کان ده‌وه‌ستن و ڕێگرییان ده‌که‌ن له هاتنه‌ناوی کۆمپیوته‌ره‌که. هه‌ندێ له دژه‌ڤایرۆسه‌کان له دوای گه‌ڕانیان به دوای ڤایرۆسه‌کاندا ده‌توانن ڤایرۆسه‌کان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام نایانسڕنه‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌دا زۆر گرنگه که خۆت بیسڕیته‌وه. ئه‌م دژه‌ڤایرۆسانه به پاره‌ن به‌ڵام ده‌کرێ ماوه‌ی مانگێ به‌کاریان بێنیت به‌بێ پاره، دواتر ده‌کرێ دژه‌ڤایرۆسێ تر دابنێیت.
١- دژه‌ڤایرۆسی (Panda Antivirus Platinum)
دژه‌ڤایرۆسی (Panda) بۆ لابردنی زۆربه‌ی ڤایرۆسه‌کان زۆر باشه به‌جوانی ده‌توانی ڕێگری له ڤایرۆسه‌کان بکا، هه‌ر به (Panda) ده‌توانیت تا ڕاده‌یه‌کی باش دڵنیا بیت له‌وه‌ی که کۆمپیوته‌ره‌که‌ت پارێزراوه له زۆربه‌ی ڤایرۆسه بڵاوه‌کانی جیهان. ته‌کنۆلۆژیای تازه‌ی (پاندا) ڕۆلێکی گرنگی هه‌یه له ڕێگه‌گرتن و ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسه‌کان. من خۆم ئه‌م به‌رنامه‌یه‌م تاقی کردۆته‌وه و گرنگیی ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌وه‌دایه که ده‌توانێ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک بێته ناو کۆمپیوته‌رکه‌ت، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌که نه‌خوازراو بێ ئه‌وه پرسیارت لێ ئه‌کا ئاخۆ تۆ ڕێگه به به‌رنامه‌که ئه‌ده‌یت یان نا.
٢- دژه‌ڤایرۆسی (Ca e Trust Antivirus)
ئه‌م دژه‌ڤایرۆسه زۆر باشه، به‌تایبه‌تی که به‌کارهێنانی زۆر ئاسانه. ده‌ورێکی گرنگی هه‌یه له ڕێگه‌گرتنی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی دێنه ناو کۆمپیته‌ره‌وه. ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌وه ناسراوه که له سه‌دا سه‌د ده‌توانێ هه‌موو ڤایرۆسێ بدۆزێته‌وه.
٣- دژه‌ڤایرۆسی (McAfee)
ئه‌م دژه‌ڤایرۆسه‌ش باشه، بۆ ڕێگه‌گرتن له ڤایرۆس و ڕێگه‌گرتن له‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ سیخوڕی له تۆ بکه‌ن.
ئامادەكردنی : zkurd