لەماوەی ڕابردوودا ئاشکرابوو کە زانیاری زیاد لە ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک ئاشکرابووە و لەلایەن کامبریدج ئەنالیتیکا بەکارهێنراون بەمەبەستی تایبەت، بەڵام بەپێی دوایین زانیارییەکان و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی فەیسبووک لەو ژمارەیە زیاترە.!
بەپێی دوایین بڵاوکراوەی ژووری هەواڵی فەیسبووک، کە تیایدا ئاماژەی بە دوایین ژمارە و بەدواداچوون بۆ بابەتەکە کردووە ، ڕێژەی ئەو هەژمارانەی زانیارییەکانیان بەکارهێنراوە زیاترە لە ٨٧ ملیۆن هەژماری بەکارهێنەر، وە لەهەمان کاتدا ئاماژە بەهەموو ئەو وڵاتانە کراوە کە کراونە ئامانج و زانیارییەکانیان بردراوە.

بەپێی ئامارەکە، ڕێژەی هەرە زۆری هەژمارەکان بەر ئەمریکا دەکەوێت کە زیاتر لە ٧٠ ملیۆن بەکارهێنەرە، ئینجا دوای ئەو وڵاتی فلیپینە کە زیاترە لە ١ملیۆن بەکارهێنەر وە بەپلەی سێیەمیش ئیندۆنیزیایە و دواتریش بریتانیایە.

ca-country-list
شایەنی باسە،هەر بەپێی دوایین بڵاوکراوەی ژووری هەواڵی فەیسبووک، بەمەبەستی باشتر پاراستنی زانیاری بەکارهێنەرانی، لە ئێستادا چەند تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری ڕاگرتووە و چەند خزمەتگوزاریش بەردەست دەکات تا بەکارهێنەرانی بتوانن باشتر کۆنتڕۆڵی هەژمارەکانیان بکەن.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.