بەم دووایانە چەندنین تایبەتمەندی نوێ و ناوازە بۆ ئەپی وەتس ئاپ زیاد کراوە، ئەوەش تەنها بۆ بەرەو پێش چوون و باشترکردنی ئەو ئەپەیە، وە لە دوایین ئەپدەیت کرنەوەشی تایبەتمەندیەکی تری بۆ زیاد کرا کە هەموو بەکارهێنەری ئەپی وەتس ئاپ حەزی پێدەکەن.

پێشتر کاتێک نامەی دەنگیت دەنارد بۆ هاوڕێیەکت پەنجەت لەسەر دووگمەی تۆمارکرنی دەنگت دەکرد پاش تەواو بوون ڕاستەوخۆ نامەکەت بۆ کەسی بەرامبەر دەڕۆیشت بێ ئەوەی گوێ لێبگریتەوە بزانیت چۆن دەنگت تۆمارکردووە ئایە سافە یاخوود نا هەرچۆنێک بێت نامەکەی بۆ دەڕۆیشت ئەگەر بە کەم و کوریشەوەش بێت.

بەڵام ئێستا پاش ئەو ئەپدەیتەی ئەپی وەتس ئاپ کاتێک کە دەتەوێت نامەی دەنگی بنێری پێش ناردن دەتوانی گوێی لێبگریتەوە بزانیت ئەوەی تۆمارت کردووە ساف و تەواوە یاخوود نا، ئەگەر بە دڵت نەبوو دەتوانی ڕەشی بکەیتەوە دانەیەکیتر تۆمار بکەیت ئینجا بۆ هاوڕێیەکانت و خزم و کەسەکانت بنێری.

شایەنی باسە ئەم خزمەتگوزاریە بەم زووانە بۆ تەواوی بەکارهێنەرانی وەتس ئاپ بەردەست دەبێت لە تەواوی جیهان.

IMG-4-1

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.