وا دەردەکەوێت لەمەودوا فڕۆشتنی مۆبایلە زیرەکاکانی دروستکراوی ووڵاتی چین زۆر ئەستەم بێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەموویان گرینگتر بەرهەمەکانی کۆمپانیای هواوی و ZTE ە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕێکەوتنی هەردوو کۆمپانیای هواوی و AT & T بە هۆی پاڵەپەستۆی سیاسی لەسەر ئەو دوو کۆمپانیایە هەڵوەشایەوە.
لە ڕاپۆرتێکدا حکومەتی ئەمریکا کە لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بڵاوی کردەوە ئەنجومەنی پیرانیش دەنگی بۆ دا، بە یاسا سەرجەم ئەو ڕێکەوتنامانەی بلۆک کرد کە ڕێگە بە کۆمپانیا چینیەکان دەدات بەرهەمەکانیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بفڕۆشن بە تایبەتی کۆمپانیایەکانی هواوی و ZTE.
هەڵوەشاندەوەی رێکەوتننامەی نێوان کۆمپانیای هواوی و AT & T بووە مانشێتی زۆربەی ڕۆژنامەکانی ئەمریکا.
تاکە بیانوو بۆ قەدەغە کردنی بەرهەمەکانی هەردوو کۆمپانیایەکانی هواوی ZTE لە ئەمریکا تۆمەتبار کردنیانە بە سیخوری کردن بەسەر بەکارهێنەران، حکومەتی ئەمریکا لە ڕاپۆرتەکەی باسی ئەوەی کردووە کە دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین لە ڕێگای کۆمپانیای هواوی سیخوری بەسەر هاوڵاتیانی ئەمریکا دەکەن و سەرجەم داتا و زانیاریەکانیان دزە پێدەکەن ئەوەش بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی دەزانین.
شایەنی باسە ساڵی ڕابردوو بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ بەهەمان شێوە بەکارهێنانی دژەڤایرۆسی رووسی کاسپەرسکای بەتۆمەتی سیخوری کردن بۆ حکومەتی ڕووسیا لە ووڵاتەکەی قەدەغە کرد.