كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی ئامادەكاری دەكات بۆ دانانی چەند تایبەتمەندییەكی تر بۆ مۆبایلی (ئایفۆن حەوت)، كە بۆ یەكەم جارە لەنێو مۆبایلەكان دەبیندرێت.
رۆژنامەی (میترۆ) ی ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای (ئەپڵ) بەرنامەی بۆ هەردوو جۆری مۆبایلی (ئایفۆن شەش ئێس و ئایفۆن شەش ئێس پڵەس) گەورەو بچووكەكەی كردووە، بەتایبەتی لەبەشی بیستن (سەماعە) كە ئاو پێی ناگات، بەڵام تاكو ئێستا ئەو تایبەتمەندییە لەژێر تاقیكردنەوەدایە.
بەپێی سەرچاوەكەی هەواڵەكە، ئەمساڵ (ئایفۆنی حەوت) نمایش دەكرێت و كۆمەڵە تایبەتمەندییەكی نوێی تێدایە كە لەمۆبایلەكانی تردا بوونیان نەبووە.
لەبارەی پێكهاتەكانی تری ئەو مۆبایلە، باسی ئەوەكراوە كە مۆبایلی (ئایفۆن حەوت) دژە ئاوەو لەدوورەوە بارگاوی دەكرێت و دوو كامێرای دواوەی هەیەو هەستەوەرەكەی زۆر بەهێزە.
جێگەی باسكردنە ئەپڵ هەردوو ساڵ جارێك نەوەیەكی نوێی مۆبایل دەردەكات و هەرجارەش خاوەنی ژمارەیەك پێكهاتەو تایبەتمەندییە.
وەرگێڕانی : ئەولەند كوێستانی