ئەمڕۆ كەم خێزان و ماڵ هەیە پەیوەندی لەگەڵ ئایپاددا نەبێت، بەهەردوو شێوەكەی هەم وەكو ئامێری پەیوەندی هەمیش وەكو ئامێری یاری منداڵان.

پسپۆڕانی بواری تەكنەلۆجیا دەڵێن، لەسەردەمی ئێستادا ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان كۆمەڵگەی بەشێوەیەكی بەرفراوان داگیركردووە، تەنانەت خەریكە كۆنترۆڵی دەكات.

شارەزایانی بواری تەندروستی ڕایدەگەیەنن‌ بەكارهێنانی كۆمپیوتەرو تابلێتەكان بە شێوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی‌ لاوازبوون و هیلاكبوونی چاوی منداڵ.

بۆ ئەم مەبەستە چەند پزیشكێكی بەشی تەندروستی لە پێگەی (فۆكس نیوز) هەڵساون بە ڵێكۆڵینەوەیەك‌ لەسەر چەند منداڵیك كە لەچەند قوتابخانەیەك دەیانخوێند تێیدا نوێترین جۆری تەكنەلۆژیای تێدا بەكاردەهێنرا بە جۆرێك لە قوتابخانەكەدا لەسەرەتای خوێندنەوە قوتابیەكان لەگەڵ فێربوونی نووسین بەدەستی خۆیان فێری چۆنییەتی تایپكردنیشیان دەكەن بە كۆمپیوتەرو‌ لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە ئایپاد بەكاردەهێندرێت بۆ خوێندنەوەی كتێب و كتێبە پەیڕەوكراوەكانیشیان لەسەر ئایپادەكان بۆ دادەنێن.

شارەزایان بۆیان دەركەوت كە قوتابییەكان هەندێكیان بەهۆی ئەم جۆرە لە سیستەمەكە‌ تووشی سەر ئێشەو كزبوونی چاو بەرچاو ڕەشبوون و كەمبوونەوەی تەركیز بوون.

بۆ ئەم مەبەستە (فۆكس نیوز) پەیوەندی كرد بە سەرۆكی دەزگای نەخۆشییەكانی چاوی ئەمریكا (د. ئەندریە تاو) و پرسیاری چۆنییەتی چارەسەری نەخۆشییەكانی لێكرد‌، دكتۆری ناوبراو پێی ڕاگەیاندوون : كە دەبێت هەموو (20) خولەكێك بۆماوەی (20) چركە چاو لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكە هەڵبگیرێت، دەشڵێت منداڵەكانمان و گەورەكانمان خۆیان لەسەر ئەوە ڕاهێناوە كاتێك ‌تەماشای شاشەیەكی كۆمپیوتەر یاخود تەلەفزیۆن دەكەن چاو دەبڕنە شاشەكە،‌ بەڵام ئەمە زیان بەچاو دەگەیەنێت و دەبێت چاومان هەندێك جار دابخەین و بیكەینەوە، ڕاشیگەیاندووە: هەموو قوتابی و منداڵێك دەبێت لە سەرەتای وەرزی خوێندن پشكنینی چاویان بۆ بكرێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.