بە ناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
لە زنجیرەی ئاگاداریەکان پێتان شاد بومەوە
ئەم جارەیان باسی بابەتێکی زۆر گرنگ دەکەم
کەپەیوەستە بەو کەسانەی کە کۆمپوتەریان هەیە لابتٶپ بێت یاخود دێسک تۆپ
وەک دەزانین هەموو کۆمپیەتەرێک (Hard Disk)ی هەیە
1) هارد دیسک ئەو بەشەیە لە کۆپیوتەرداکە داتاکانی ڕۆژانەی لەسەر سەیف دەبێت
بۆیە هەموو ئەو وێنە و ڤیدی و گۆرانیانەی کە هەتە هەمووی لە سەر هارد دیسکەکەت سەیف دەبێت
2) پێویستە هەمووکەسێک بزانێت کە هارد دیسک بە چی دەسوتێت یاخود بە چی تێکدەچێت
آ) هارد بە هۆی زەبرێکی دەرەکی دەشکێت واتە پیاکێشان یاخود کەوتنە خوارەوە
ب) بە هۆی ئەوەی کە داتایەکی زۆری تێدا بێت و بەشێکی کەمی خاڵی بێت
.
177_011


ئەوەی کە زۆر گرنگە باسی بکەین ئەمەیە
کا کاتێک تۆ کۆمپیوتەرەکەت لە ئیش دەکەوێت و دەیبەیتە بازاڕ دەڵێن هاردەکەی سوتاوە
لە کاتێکدا تۆ نە پیات کێشاوە نەخستوتە خوارەوەنە مەلەفی زۆریشی تێدانە بووە
ئێستا دەتوانیت تۆ هارد دیسکەکەت دەربهێنیت لە لابتۆپەکەت و هاردێکی تازە بکەیتە ناو لابتۆپەکەتەوە
بەڵام ئەمە ئیتر ئەوە ناگەیەنێت کەهارد دیسکەکەت سوتاوە
کە دەلین هاردەکەت سوتاوە ئەوە تەنها ویندۆز وەر ناگرێت بەڵام دەتوانیت وەک هاردی خاریجی بەکاری بهێنیت لە ڕێگەی کەڤەری هاردی ئێکس تێر ناڵ (external hard drive)
بەڵام تکایە تکایە تکایە هەرگیز هاردەکەت لای ئەو کەسە جێ مەهێڵە یاخود پێی مەفرۆشەوە مەڵێ سوتاوە و ئیسفادەی لێ ناکەم
چونکە ئەو هاردە ئەگەر لە % ١٠٠ ش سوتابێت ئەوە ئەمەلی چاک کردنەوەی هەر هەیە
چونکە چەنداها جار هاردی سوتاومان چاک کردۆتەوە
بۆیە خۆت بپارێزە لەوەی کە وێنە شەخصییەکانت دەست خەڵکی بکەوێت
بۆیە لە کاتی فرۆشتنی کۆمپیوتەرەکەشت هاردەکەی دەر بهێنە و مەیفرۆشە
چونکە ئەگەر 1000 جار فایلەکانیشت سڕیبێتەوە یاخود فۆڕماتیشت کردبێت ئەوە هەموو فایلەکانت بە بەرنامەی Recovery دەهێنرێتەوە
والسلام
خۆ پاراستن باشترەلەچارەسەر کردن

transcend-storejet-25m3-400x400-imad72p5sdgmuqpk

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Comments are closed.