هەندێک لە پرو پاگەندەکان هەوالێکیان بلاوکردەوە ئاماژە بەوە ئەکەن کە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەیەوێت جۆرێکی تر لە مۆبایلی گالاکسی ئێس ٨ پلەس بخاتە نێو بازارەکانی چینەوە کە ڕامی ٦ گێگابایت بێت !
هەروەک ئەزانین لە چەند رۆژێکی کەمە کە هەردوو بەرهەمە نوێیەکەی گالاکسی بە ناوەکانی گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پلەس ناسێنراون کە هەردووکیان ڕام ــەکەیان ٤ گێگابایت بوو وە بیرگەی ناوەکیشیان ٦٤ گێگابایت بوو وە هەرچەندە لە سەرەتادا دەنگۆکان باسیان لەوە ئەکرد کە گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پلەس رامەکەیان ٦ دەبێت بەڵام دوای بە رەسمی ناساندن ئەو دەنگۆیانە ناراست دەرچوون رامەکەی ٤ بوو بەلام ئیستەکە دەنگۆکان ئەلین مۆدێلێکی تر لە گالاکسی ئێس ٨ پلەس دەخرێتەوە بازارەکانی چینەوە لەلایەن سامسۆنگەوە کە ڕامەکەی ٦ گێگابایت دەبێت و بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایت دەبێت وەک ئەزانین زۆربەی مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئێستای بازارەکانی چین سودیان لە ڕامی ٦ و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت وەردەگرن گەر سامسۆنگ بیەوێت فرۆشی بەرهەمەکەی زیاتر بکات ململانێکان زیاتر بەرەو پێش ببات چارەیەکی تری نیە جگە لەوەی مۆدێلێک تر بخاتە نێو ئەو بازارەوە کە رامی ٦ بێت وە بیرگەی ناوەکیشی ١٢٨ گێگابایت بێت .
وە دەنگۆکانیش ئەلێن ئەم هەواڵە گالاکسی ئێس ٨ ناگرێتەوە تەنها جۆری گالاکسی ئێس ٨ پلەس دەگرێتەوە وە هێشتە بە فەرمیش سامسۆنگ پشت راستی نەکردۆتەوە لەکاتی هەبوونی هەوالێک لە پشت راستکردنەوەی هەوالەکەدا بەدلنیایەوە لە پێگەی تێک ئای خوێنەری ئەبن .
ژێدەر : ubergizmo

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.