داهاتی فه‌یسبوك سێ ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت كۆمپانیای فه‌یسبوك ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ یه‌ك ملیار و نه‌وه‌د و چوار ملیۆن كه‌س به شێوه‌یه‌كی مانگانه به‌رزبۆته‌وه. له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا یه‌ك ملیار‌و سێ سه‌د ملیۆن كه‌سیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه به‌كاریده‌هێنن.
ئه‌و كۆمپانیایه ڕاشیگه‌یاندووه كه له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا, داهاتی كۆمپانیاكه سێ ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه و ئه‌وه‌ش به تێكڕای له سه‌دا حه‌فتا و شه‌ش به‌رزبۆته‌وه.
له‌هئێستاشدا سێیه‌كی دانیشتووانی سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شێوه‌ی مانگانه فه‌یسبوك به‌كارده‌ھێنن‌و زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ره نوێكانیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باكورن.
س/ الصحه والحیاه