ئهوانەی حەز دەكەن لە وڵاتێكی تر ئیقامەی مانەوە و نیشتەجێبوونی هەمیشەییان هەبێ زۆر هەوڵدەدەن و دەگەڕێن، بەڵام ئێستە دەتوانن لە ئەمریكا ئیقامەی هەمیشەیی بەدەست بهێنن و بۆ هەمیشە دەتوانن لەوێ نیشتەجێ بن و دەتوانن بشگەڕێنەوە كوردستان و هەركات ویستتان بچنەوە ئەمریكا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ساڵانە بەرنامەیەكی هەیە بەناوی “گرین كارد” هەموو كەسێك لە سەرتاسەری جیهان دەتوانێ ناوی خۆی لەو یانسیبە تۆمار بكات لەو ماوەیەی كە دەرگەی خۆتۆماركردن لە یانسیبەكە دەكرێتەوە، دواتر كاتێك ناوی لە نێو یانسیبەكە دەرچوو دەچێتە ئەمریكا و لەوێ “گرین كارد”ی بۆ دەكرێ، كە هاوشێوەی ئیقامەی هەمیشەیی نیشتەجێبوون و دەتوانن نوێ بكەنەوە.
به پێى ئه‌و داتا نافهرمیانهى بڵاو كراونه‌ته‌وه ، له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا زیاتر له ٥٥ هه‌زار كه‌س له هه‌ریمى كوردستان له ڕێگاى كۆمپانیا جیاوازه‌كانه‌وه فۆرمى پڕ كردۆته‌وه و نرخى هه‌ر فۆرمێكیش ١٠٠٠ دۆلاره .
بۆیه پێویست ناكات پاره به پركردنه‌وه‌ى فۆرم بده‌یت ، به‌لكو له مالى خۆت و ته‌نها له ماوه‌ى ١٠ خوله‌كدا فۆرمه‌كه به‌سه‌ركه‌وتویى پر بكه‌یته‌وه .
له‌سه‌ر داواى زۆرى خوینه‌رانى ماڵپه‌رى تێك ئاى ، ڤیدیۆى فیركارى پركردنه‌وه‌ى فۆرمهكهتان بۆ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه .
شایه‌نى باسه بۆ ئەمساڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ماوەی نێوان 1/10/2016 تا 1/11/2016 دەرگەی خۆتۆماركردن بۆ سەرجەم خەڵكی وڵاتانی دەرەوەی ئەمریكا دەكاتەوە و هەمووان دەتوانن بێ بەرانبەر ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
بۆ ئەمساڵ ئەمریكا بڕیاریداوە 50 هەزار كەس لە رێی ئەو یانسیبە وەربگرێت و دوای دەرچوونی ناویان لە یانسیبەكە كارتی مانەوەی هەمیشەیی ئەمریكایان پێ دەدات. دەتوانن لە نیوەڕۆی رۆژی 1/10/2016 فۆڕم پڕ بكەنەوە و چاوەرێی بن تا ئەنجامی یانسیبەكە دەردەچێت .
لێره كلیك بكه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كه و پاشان سه‌یرى ڤیدیۆكه‌ى خواره‌وه بكه
ئاماده‌كردنى :ووشه ، یاد محمد