هه‌ردوو ستیڤن دۆزه‌ره‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ستیڤ جۆبس و ستیڤ ڤۆزنیاك به یه‌كه‌وه له‌م گه‌راجی ئۆتۆمبێڵی ژماره ٢٠٦٦ ی كالیفۆڕنیا له ساڵی ١٩٧٦ توانیان به‌بێ بوونی هیچ بینایه‌ك و كۆمپانیایه‌كی به‌رز جیهان بگۆڕن .
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ١٩٦٩ بۆ یه‌كه‌م جار ستیڤ جۆبس و ستیڤ ڤۆزنیاك له ته‌مه‌نێكی هه‌رزه‌كارانه یه‌كتریان بینی بوون به دوو هاوڕێی ئازیز و ئه‌و گه‌راجه بوو به شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوڕێیه و به ده‌ستپێكێكی بچووك و ئاواتی گه‌وره توانیان دوای ساڵانێك به ناوبانگترین كۆمپانیای جیهان درووست بكه‌ن .
هه‌رچه‌نده به دیاریكراوی نرخی ئه‌م گه‌راجه له ئێستادا نهخهملێنراوه به‌ڵام به نزیكه‌یی به پاره‌ی فرۆشتنی ئه‌م گه‌راجه ده‌توانیت ١٥ ملیۆن ئایپاد بكڕیت ، ڕێژه‌ی قازانجی فرۆشتنی ئه‌م گه‌راجه زیاتره له پاره‌ی كاشی وڵاته نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌م گهراجهش ناوی چووه ناو مێژوو و بوو به باشترین گه‌راج ، له ئێستاشدا بووه به شوێنێكی گه‌شتیاری و مێژووی و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ بینینی .
ستیڤ جۆبس له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی ستیڤ ڤۆزنیاك له ڕۆژانی ئاسایی و پیلاندانان بۆ درووستكرنی ئه‌پڵ .
شوێنی له دایكبوونی كۆمپانیای ئه‌پڵ
وێنه‌یه‌كی یادگاری ستیڤ جۆبس له‌گه‌ڵ گه‌راجی شوێنی مناڵی .