له ئێستادا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت زۆر سه‌رقاڵه به هۆی خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی كۆنگره ، كه له ٢٦ی ئه‌م مانگه له شاری نیۆرك له ئه‌مریكا تیایدا گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژی له كاتژمێر ١٠ ده هه‌ڵده‌ستێت به نیشاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك زانیاری و نوێكاری .
له تویتێكی ڕه‌سمی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ردا @microsoft كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كراوه له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو باس له‌وه ده‌كرێت كه ٢٦ ی مانگی ١٠ هه‌ڵده‌ستن به سازدانی كۆنگره و گۆڕانكاری نوێ له ویندۆز ١٠ دا ده‌كرێت .
جگه له نوێكاریه‌كانی ویندۆز ١٠ و تیشك خستنه سه‌ر داهاتووی ئه‌م ویندۆزه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنانه‌ی كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له درووستكردنی ئامێری كۆمپیوته‌ر به ده‌ستی هێناوه و بوه‌ته ڕكابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی كۆمپیوته‌ری ماكی كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌م كۆنگره‌یه‌شدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌ڵبستێت به نمایش كردنی كۆمپیوته‌رێكی نوێ به ناوی Surface Pro 4
وه هه‌روه‌ها كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كاتژمێرێكی باندی ده‌ست نمایش ده‌كات له‌م كۆنگره‌یه به ناوی Microsoft Band 2 ئه‌م كاتژمێره‌ش بۆ زۆر كار به كاردێت جگه له‌و به‌كارهێنانانه‌ی له ڕووی كاته‌وه ده‌توانیت سوودی لێ ببینیت ده‌توانیت له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفتیش بیبه‌ستیته‌وه .
بۆ مه‌به‌ستی ڕووماڵ كردنی ڕووداو و زانیاری و پێشهاته‌كان كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بانگێشتنامه‌ی فه‌رمی بۆ گشت میدیایه‌كان ناردووه تاكو له ٢٦ ی مانگ كۆنگره‌كه به باشترین شێوه به‌ڕێوه بچێت .