هم ئامێره بچکۆله‌یه ناوی سپرینکلهره، قه‌باره‌که‌ی له‌نێوان ٤-٦ سم دایه و تیره‌که‌ی ١/٢ تا ٣/٤ ئینج ده‌بێت و سودیکی یه‌کجار زۆری هه‌یه له‌کاتی ئاگر که‌وتنه‌وه‌دا به‌تایبه‌ت له گه‌راج و ڕێستورانت و زۆربه‌ی جێگاکانی تردا‌و گرنگترین سوده‌کانی:
١.به خه‌رجییه‌کی مامناوه‌ندی ده‌توانیت سیستمیک له بیناکه‌ی خۆتدا دا بمه‌زرێنیت و ئه‌مه وه‌کو لایه‌نه ماددیه‌که‌ی و هه‌روه‌ها پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها بیناکه‌ت.
٢.له‌کاتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا پێش ئه‌وه‌ی ئاگره‌که ته‌شه‌نه بکات سپرینکلهرهکان ده‌ته‌قن و ئه‌و کاره ده‌که‌ن و ئاگره‌که ده‌کوژێننه‌وه.
٣.که‌مترین زیان به بیناکان ده‌گات له‌کاتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا چونکه ئه‌گه‌ر سپرینکله‌ر نه‌بێت تاوه‌کو تیمه‌کانی ئاگر کوژینه‌وه ده‌گه‌نه سه‌ر ڕووداوه‌که ئاگره‌که زۆر ته‌شه‌نه ده‌کات.
٤.بڕێکی که‌م ئاو سه‌رف ده‌کات له‌کاتی ته‌قینیدا و به که‌مترین بڕه ئاو ئاگره‌که له‌ناو ده‌بات.
ئاماده‌كردنى : هێمن ڕه‌فیق ،ئه‌ندازیاری میکانیک