گەورە كۆمپانیای گۆگڵی ئەمریكی بەردەوامە لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەی ئارا و ئاشكرای دەكات كە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەم پرۆژەیە بە فەرمی نمایش دەكات.
ناوەراستی ساڵی ڕابردوو گەورە كۆمپانیای گۆگڵ پەردەی نهێنی لەسەر یەكێك لەگەورەترین پرۆژە تەكنەلۆژیەكانی حیهان بە ناوی (ئارا) لادا و ڕایگەیاند كە هەموو كەسێك دەتوانێت لە ماڵی خۆیەوە و بە ئارەزووی خۆی مۆبایل دروست بكات .
دەربارەی پرۆژەی (ئارا)كۆمپانیای گۆگڵ دەڵیت : لە سەرانسەری جیهاندا هیچ كۆمپانیایەكی تەكنەلۆژی نەیتوانیوە بە تەنها ئامێرێكی هۆشمەند واتە كۆمپیوتەر و مۆبایل و تابلێت و هەر ئامێرێكی تر , بە تەنیا دروست بكات , نمونە شاشەكەی لەلایەن كۆمپانیایەكەوە دروست كراوە و پرۆسیسەرەكەی لەلایەن كۆمپانیایەكی ترەوە و هاردەكەی كۆمپانیایەكی تر و هەروەها پارچەكانی تریش بەهەمان شێوە , بەڵام ئەمجارەیان تۆ لە ماڵەوە بە ئارەزووەی خۆت بەرهەم و ئامێرە تەكنەلۆژیەكان دروست بكە .
دەربارەی چۆیەنی جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە , كۆمپانیای گۆگڵ دەڵیت : هاوڵاتیەكی ئاسایی دەیەوێت مۆبایلێك بە ئارەزووی خۆی دروست بكات , واتە خۆی تایبەتمەندی مۆبایلەكە هەڵبژێرێت وەكو زوومی كامێراكە و خێرایی و جۆری پرۆسیسەرەكە و شاشە و رام و میمۆری و رەنگ و هەر بە شێكی تر , ئەوا دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی و بە گوێرەی ئاستی ماددی خۆی پارچەكان بكرێت و لە مالەوە بەیەكیان ببستێتەوە .
گۆگڵ ئاماژەی بەوە داوە كە لە هەر كاتێكدا بەكارهێنەرانی پرۆژەی ئارا ئارەزووی ئەوەیان كرد كە تایبتەنمەندی مۆبایلەكانیان بگۆرن ,ئەوا زۆر بە ئاسانی دەتوانن سەردانی كۆگاكانی تایبەت بە كۆمپانیای گۆگل بكەن و پارچەكانیان بۆ بگۆردرێتەوە .
ئەو كارەی كۆمپانیای گۆگڵ بەیەكێك لەسەرنج راكێشترین و ناوازەترین داهێنانی تەكنەلۆژیی دادەنرێت , هەر ئەمەشە وای كردوە كە نیگەرانی گەورە كۆمپانیای سامسۆنگ و ئەپڵ بە دوای خۆیدا بهێنت و داوا لە گۆگڵ بكەن كە ئەم پرۆژەیە رابگرێت .
بە بڕوای پسپۆرانی تەكنەلۆژی, لەگەل جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە , فرۆشی مۆبایلی هۆشمەندی كۆمپانیاكانی تر دادەبەزێت ئەمەش لەبەر ئەوەی بەكارهینەری مۆبایلەكانی پرۆژەی ئارا پێویست ناكات كە زوو زوو مۆبایلەكانیان بگۆرین , بەڵكو لە هەر بە شێكی ئەم مۆبایلە بێزار بوون , ئەوا تەنها بە تێَچوویەكی كەم مۆبایلەكانیان دەگۆرن .