وه‌ك ده‌زانین ماوه‌یه‌كه‌ گه‌وره‌ كۆمپانیای به‌ناو بانگی فه‌یس بووك هه‌رده‌م خه‌ریكی نوێ گه‌رییه‌و له‌ نوێ گه‌ریه‌كانی ئه‌م جاره‌ی دا وه‌كوو هه‌موو جارانی پێشوو دوو تایبه‌ت مه‌ندی زیاد كردووه‌.

وه‌كوو ده‌زانین زۆر جار به‌ هۆی فه‌یس بووكه‌وه‌ كیلۆبایتی ئینته‌رنێته‌كانمان زوو ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر كه‌س نه‌توانن به‌ ئاره‌زووی خۆیان به‌ ئینته‌رنێتی سنوورداری وه‌كوو ئینته‌رنێتی مۆبایل، سه‌ردانی فه‌یس بووك بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
كۆمپانیای فه‌یس بووك هه‌ستاوه‌ به‌ دانانی تایبه‌تمه‌ندیه‌ك كه‌ كوالیتی وێنه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ڤیدیۆ راسته‌وخۆكان كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ ڕای ده‌گرێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر تر به‌ كیلۆبایتێكی كه‌متر بمێنیته‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌یس بووك.

dataserver

له‌ ئیستادا ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه‌ ته‌نها بۆ گه‌شه‌ پێده‌رانه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید، چاوه‌ڕوان بن له‌ ماوه‌ی داهاتوودا به‌رده‌ست ده‌بێـ بۆ هه‌موان.

تایبه‌ت مه‌ندی دووه‌میش دانانی ڕێگای خێرایه‌ بۆ بینینی ڤیدیۆ راسته‌وخۆكان وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه‌.

 Screenshot_20160730-133924

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ڕه‌نجه‌ حسێن : خوێندكاری به‌شی كۆمپیوته‌رم، ساڵانێكه‌ تێكلاوی ته‌كنه‌لۆژیام به‌گشتی و بواری ویب دیزاین به‌تایبه‌تی، ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌و ده‌ریا قوڵه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایه‌ فێر ببم و پێشكه‌شی خوێنه‌رانی بكه‌م.

Comments are closed.