فێرخوازێکی زانکۆی کەنساو(Kennesaw ) بە هۆی چوونەژورەوەی نایاسایی قۆڵبەستکرا.
لاوی هەککەر ناوی کریس هیوز(Chris Arthur Hughes)ە کە لەرێگای هێڵی ئینتەرنێتی هاورێ کچەکەی چووە ژووری سایتی زانکۆ و نمرەی سێ فێرخوازی گۆڕی کە یەکێکیان خۆی بوو.

ئەڵبەت ئەم بلیمەتە وازی نەهێناو زانیاری هەستیاری زۆریشی لەکارمەندەکان و مامۆستایان پاشکەوتکرد.زۆر جار دەبیستین کە فێرخوازەکان سایتی زانکۆ هاک دەکەن، تەنانەت لە تۆڕی ڕەشیش ( dark web )بۆ هێرشکردن بە سایت زانکۆ سوودوەردەگرن.

download (1)

کریس هیوز فێرخوازی زانکۆی کەنسای جۆرجیا بە هۆی هاککردنی سایتی زانکۆ لە لایەن پۆلیس دەستبەسەر کرا.
لەمانگەکانی جۆزەردان و خەرمانان دەستپێگەیشتنی بوو بە نەرمەکالای زانکۆ واتە Owl Express تا نمرەکانی سێ فێرخواز یان قوتابی بگۆڕێت کە یەکێکیان خۆی بوو.
بە وتەی پۆلیس ئەم فێرخوازە لە هیڵی ئینتەرنیتی هاورێ کچەکەی سوودی گرتووە کە پلەی نمرەکان بگۆڕێت.

نەرمەکالای زانکۆ واتە Owl Express لە کاتی گۆڕینی نمرەکان لە لایەن هیوز بە خێرایی کورتە پەیامێک دەنێرێت بۆ مامۆستاکەو ئەویش پۆلیس ئاگادار دەکات.تا لە کۆتایی لە کاتێکی زۆر خێرا و چاوەڕوان نەکراو هیوز لە ماڵەکەی خۆی قۆڵبەستدەکەن .

لە کۆمپیوترەکەی هیوز ژمارەی ۳٦ مامۆستای تێدا بووە کە زۆر هەستیار بوون .
بێجگە لەمەش هیوز بە زانیاری دارایی و پزیشکی کارمەندەکانیش دەستی گەیشتووە.هیوز بە چوونەژوورەوەی نائاسایی و ساختەکردنی بەڵگەی دەوڵەت تاوانبار کراوە.

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە قەزوان ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.