لە سەرتاسەری جیهاندا بەکارهێنەرانی ئەندرۆید زۆرترین رێژەی بەکارهێنەری هەیە و بەردەوام ئەم رێژەیە لەزیاد بووندایە.
لەگەڵ ئەمەشدا بەردەوام هاککەران و هێرشکەرانی تەکنەلۆژی هێرشەکانیان چڕ کردەوەتەوە بۆ سەر بەکارهێەرانی ئەو ئامێرانەی هەڵگری سیستەمی ئەندرۆیدن.
لە نوێترین هەواڵدا کە لەلایەن گووگڵیشەوە پشتراست کراوەتەوە ، لە سەرتاسەری جیهاندا نزیکەی چواردە ملیۆن ئامێری هەڵگری ئەندرۆیدی بەسەرچوو(ئەپدەیت نەکراوە) توشی ڤایرۆسی کۆپیکات بوون.
ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی چەند بەرنامەیەکی ناو پلەی ستۆرەوە توانیویەتی خۆی بخزێنەتە ناو مۆبایلەکان و رێژەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران هاک بکات.
هەرچەندە کۆمپانیای گووگڵ لە ئێستادا سیستەمێکی پارێزبەندی و ئاسایشی زۆر تووندی گرتوەتە بەر بۆ دورخستەنەوەی هەرجۆرە ئاپێکی توشبوو بە ڤایرۆس یاخود جێگای گومانبێت.
وە بەگوێرەی توێژینەوەکان دەربارەی ئەم ڤایرۆسە زۆرترین رێژەی توشبوان لە کیشوەری ئاسیا بوونە و زۆرترین  رێژەش لە رێگەی ئاپی سیمی سیمی بووە کە زیاتر لە 50 جار داونلۆد کراوە لە پلەی ستۆر.
سەرپەرشتیارانی ئاسایشی ئەندرۆید رایانگەیاندوە تەواوی ئەو کەسانەی تووش بووی ئەم ڤایرۆسەن ، وەشانی ئەندرۆیدەکانیان کۆنە و کاتی بەسەر چووە.

تێبیینی: تکایە ئێوەش مۆبایلەکانتان بەردەوام نوێ بکەنەوە تاوەکوو دووربن لە هەرکێشەیەک یاخود جۆرە فایرۆسێک.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.