ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: Wikipedia) زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە. وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێکدێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات.

وشەی ویکیپیدیا بۆخۆی پێکھاتەیەکە لە دوو وشەی “ویکی” کە وشەیەکی زمانی ھاوایییە، بە مانای خێرا دێت، لێرەدا مەبەست لە گەیشتنە بە زانیارییەکان بە شێوەیەکی خێرا. بڕگەی دووەمیش “پیدیا” لە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا (بە مانای زانستنامە لە یۆنانیەوە: وشەی ئینکیکلیۆس پیدیا کەواتە نوسینگەی پەروەردەیی) وەرگیراوە. خانەخوێی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە گەورە لە فلۆریدای ئەمەریکادایە.

سەبارەت بە جێی بڕوا و متمانە بوونی ویکیپیدیا ھەمیشە کێشە ھەبووە. بڕێ کەس لەبەر خۆڕایی بوون و بەربڵاوبوونی بابەتەکان و بێ‌لایەنیەکەی ستایشی دەکەن و ھێندێ‌تر بە ھۆی ڕێگە بە ھەموان دان بۆ دەستکاریکردنی جێگەی متمانەی نازانن. ھەروەھا ویکیپیدیا لەبەر لاوازبوون بەرامبەر بە خراپکاریەکان و سەپاندنی ڕای گشتیی بەسەر بڕوادا ڕەخنەی لێ‌دەگیرێت. ئەگەرچی دوایین لێ‌کۆڵینەوەکان پێمان نیشان‌دەدات کە خراپکاریەکان زۆر بە خێرایی لە لایەن ئەو بەکارھێنەرانەی بایەخ دەدەن، تاووتوێ دەکرێن و ویکیپیدیا وەک زانستنامەکانی‌دی جێگای متمانەیە.

لێرە كلیك بكە بۆ چونە نێو بەشی كوردی ویكیپیدیا

4114

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.