لە ئێستادا لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا یاری پۆکیمۆن گۆ بە ملیۆنان جار داونلۆد کراوە و بە ملۆنان یاریکەری ئەلیکتڕۆنی لە دەوری خۆیدا کۆکردۆتەوە .
ئەوە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی یاریەکە درکیان پێ نەکردوە و نەیان زانیوە ئەوەیە کەوا ئەم یاریە زۆر بە ئاسانی یاریان پێ دەکات و بەکاریان دەهێنێت بۆ چەند مەبەستێکی هەواڵگری و بازرگانی ،ئێمە لێرەدا هەوڵ دەدەین چەند لایەنێکی لێ باس بکەین کە وەک بەشێکی زۆری بەرنامەکانی تر ئەگەری زۆری هەیە بۆ ئەم مەبەستانە بەکاربێت.
١- سیخوڕی کردن ،ئەویش لە رێگای کردنەوەی کامیرای مۆبایلەکەت و گرتنی ڤیدیۆی ئەو ناوچەیەی کەوا پۆکیمۆنی تێدایە و تۆ دەجێت بۆ ئەو شوێنە و کامێراکەت دەکەیتەوە بۆیان و لە رێگای یاریەکەشەوە هەموو ڤیدیۆکان هەڵدەگیرێت لە سێرڤەری تایبەتی کۆمپانیاکەوە ئەمەش یارمەتی دەزگا هەواڵگریەکان دەدات زۆر بە ئاسانی ڤیدیۆی هەر ناوچەیەکیان دەست بکەوێت لە هەر کات و شوێنێک بێت .
٢- کردنەوەی GPS و دەستنیشانکردنی ئەو شوێنەی لێیت ،یارمەتیدەر و تەواوکەری خاڵی پێشووترە بۆ هەر مەبەستێکی هاواڵگری و سیخوری کردن .
٣- کۆکردنەوە و پەرتەوازە کردنی گەنج و هەرزەکاران ،لە هەر کاتێکدا بێت هەر حکومەتێک و دەزگایەکی هەواڵگری زۆر بە ئاسانی لە رێگای کۆمپانیای گەشەپیدەری پرۆگرامەکەوە دەتوانن بە هەزارەها کەس لە ناوچەیەکی دیاریکراودا کۆبکەنەوە بۆ مەبەستەکانی خۆپیشاندان و هێرشکردنە سەر هەر دام دەزگایەک بێت .
٤- مەبەستی بازرگانی ، لە داهاتودا ئەگەر هەیە زۆرێک لە شوێنە بازرگانیەکان وەکوو سوپەر مارکێت و مۆڵ و باخچە تایبەتەکان هەوڵی ڕێک کەوتن بدەن لەگەڵ کۆمپانیای گەشەپێدەری یاریەکە بۆ ئەوە بەشێک لە پۆکیمۆنەکان ببەن بۆ نێو ئەو سوێنە بازرگانیانە بە مەبەستی بازاڕکردن .
ئەمەو چەندین زیانی تری هەیە ،لەوانەیە لە داهاتوودا دەربکەوێت و زیاتر پەردە لەسەر نهێنیەکانی لا بکەوێت …
بەو هیوایەی لە وڵاتی ئێمەدا بڵاو نەبێتەوە …
ئامادەکردنی : راوێژ سەعید