گەر بێت و تۆ ئەم بابەتەت هەڵبژاردبێت بۆ خوێندنەوە، ئەوە دڵنیام كە پێشتر گوێت لە باكتراك BackTrack و كاڵی لینوكسKali Linux بووە.
زۆر كەس ئەو سیستەمانەی كە Linux Based یان بەكارهێناوە پێیان واببوە كە هاككەرێكی تەواون یان خەڵكی تر پێیان وابووە كە ئەوان هاككەرن. زۆر جار لە زۆر شوێن بینیومە خەڵكانێك تێرمیناڵیان Terminal بە كارهێناوە بۆ راكێشانی سەرەنجی دەوروبەر بەوەی كە كارێكی مەزن دەكەن. بەلام ئەوەی كە وای لێكردم كە پێبكەنم بە رەورویان، كەسیان شارەزاییان لە لینوكس و دابەشكراوەكانی هەر نییە. هەمووی ئەوەی دەیكەن Copy & Past كردن و نوسینی هەندێ كۆماند Command كە لە ئینترەنێتەوە هێنراوە. تەنانەت لە كۆماندانەش توانیای زیادكردنی یان كەمكردنی تایبەتمەندیەكانیان نییە.
خەڵكانێكی زۆر پەرە بە توانیان دەدەدن بۆ بەرەو پێشچوونی خۆیان لە بابەتی سیكیوریتی، جا هی سیستەمێك یان پرۆگرمێك یان هەر شتێك كە بە دەستی مرۆڤ دارێژرابێت و خەڵكێكی زۆر بەكاری بێنێت.
تەنانەت هەندێكیان پەنا دەبەنە بەر چەند تاقیكردنەوەیەك كە بە رەسمی دانی ئەوەیان پێ دەدنرێت كە لێكۆڵەری خۆپاراستنن. بۆ نموونە CEH ( Ethical Certified Hacker )
زۆر شت لە بارەی سیستەمەكانی تاقیكردنەوە هەیە، كە هەرزەكاری كوردی پێی وایە كە ئەمە دروستكراوە بۆ خۆ هەڵكێشان و زەرەر دان لە خەڵكی تر. بەلام ئەمە هەڵەیە، چونكە زۆربەی كۆمپانیا جیهانیەكان پشتگیری دەكرێن لە لایەن لاب Lab یان كۆمپانیای خۆپارێزیەوە Security Companies. كە ئەمەش یارمەتیان دەدات لە پاراستنی سیستەمەكانیان لە هاككردن. كۆمپانیاكانی پاراستن هەڵدەست بە دارشتنی سكریپت جا چ بە پێرل Perl یان پایثۆن Python یان هەر زمانێكی تر بێت كە یارمەتیان بدات لە راپەراندنی كارەكانیان. وە كاتێك ئەم سكریپتانە كۆ دەكرێەوە لە سیستەمێكی وەك باكتراك، كاڵی ئەوە خەڵك وا دەزانێت كە ئەمە دروستكرا بۆ زەرەر دان لە خەڵكی تر و بۆ كاری خراپ دروستكرا.
بەلام لەمەشدا كۆمپانیاو گروپە كوردیەكان شایستەن كاتێك هاكدەكرێن. چونكە زۆربەیان هیچ بیرۆكەیەكیان نییە لەسەر خۆ پارێزی. لە مەشدا پەنا دەبەنە بەر كۆدی ئامادە و بەكارهێنیانیان و بە بێ گوێدانە ژینگە و چۆنیەتی نوسینی كۆدەكە.