لینوس بێنێدیکت تورڤالدس (بە سویدی: Linus Benedict Torvalds) لەدایکبووی ٢٨ی دیسەمبەری ١٩٦٩، ئەندازیارێکی فینلاندیئەمریکیـیە. کە دروستکەری ناووکی لینوکس وە بۆ ماوەیەکی درێژ، گەشەپێدەری سەرەکی ئەمەش بوو بە ناووک بۆ سیستەمی بەکارخەری وە چەندین دابەشکراوەی تر وەک گنۆ، و چەند ساڵێك دواتر [ئەندرۆید] وە کڕۆم ئۆئێس دروست بوون.

 

ژیاننامە :

تورڤالدس لەدایکبووی هێلسنکی، فینلاندـە. کوڕی هەریەکە لە (ئانا) و (نیلس تورڤالدس)ـە. وە کوڕەزای شاعیر ئۆڵێ تورڤالدس و لێۆ تۆرنگوێستـی ئامارزانە. وە هەردووک باوانەکەشی لە ناو کەمپی زانکۆی هێلسنکی بوون لە ساڵی ١٩٦٠ـەکان.


لینوس تورڤالدس

تورڤالدس لە لێنکس‌کۆن لە ئەورووپا ٢٠١٤
لەدایکبوونلینوس بێنێدیکت تورڤالدس
٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩(تەمەن ٤٦)
هێلسنکی، فینلاند
نیشتەجێدەنتۆرپ، ئۆرگان، ویلایەتە یەکگرتووەکان
نەتەوەفینلاندی، ئەمریکی (هاووڵاتیکراو لە ٢٠١٠)
دەرچوویزانکۆی هێلسنکی (M.S.)
پیشەئەندازیاری پڕۆگرامساز
خاوەن کاردامەزراوەی لینوکس
ناوبانگناووکی لینوکس، گێت
ھاوسەرتۆڤە تورڤالدس
منداڵەکان٣
دایک و باوکنیلس تورڤالدس (باوک)
ئانا تورڤالدس (دایک)
خزمەکانلێۆ تۆرنگوێست (باپیر)
ئۆڵێ تورڤالدس (باپیر)

تورڤالدس قوتابی زانکۆی هێلسنکی بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩٦، تورڤالدس لە ساڵی ١٩٩٦ زانکۆی تەواو کرد بە بەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر لەلایەن گروپی توێژینەوەی (NODES)، پیشە ئەکادیمیاکەی پچڕا ساڵێک دوای خوێندنەکەی کاتێک پەیوەندی کرد بەسوپای فینلاندـی هێزی سەربازی ئوسیما. لە هاوینی ساڵی ١٩٨٩، ١١ مانگ دیاریکرا بۆ ئەنجامدانی پڕۆگرامی مەشقی ئەفسەری لە خزمەتگوزاريى سەربازيى زۆرەملێى فینلاند. لە سوپا پلەی بەرزکراوە بۆ ئەفسەری پلە دوو، لەگەڵ ڕۆلی ئەفسەری ژمێرەری مووشەکەکان.

لینوکس :

دوای سەردانیکردنی بۆ ترانزمێتا لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٦، تورڤالدس پەسەندی کرد کە کار بکات لە شوێنێکی کۆمپانیاکە، ئەو شوێنەی کاری تێدا ئەکرد لە نێوان (فێبرواریی ساڵی ١٩٩٧ تا جوونی ٢٠٠٣) پاشان ڕۆشت بۆ (Open Source Development Labs) کە لەو کاتەی تێکەڵ بوو لەگەڵ (Free Standards Group) بۆ ئەوەی ببێتە (دامەزراوەی لینوکس).

لە ١٩٩٧ تا ١٩٩٩، بەشدار بوو لە (86open) بۆ یارمەتی دان لە هەڵبژرادنی (standard binary format) بۆ لینوکس و یونێکس. لە ١٩٩٩ ناوی هات لەلایەن (MIT Technology Review TR100) وەک یەکێکە لە ١٠٠ داهێنەرانی خوار تەمەن ٣٥ ساڵی دوونیا

لە ٢٠٠٦ـدا، بەنزیکەیی لەسەدا دووی ناووکی لینوکس لەلایەن تورڤالدس خۆیەوە نووسرابوو. چونکە هەزاران بەشداربووی تێدابوو بۆ ناووکی لینوکس، وە ئەم ڕێژەی سەدییە یەکێک بوو لە گەورەترین بەشداری بۆ ئەو.

خەڵاتەکان و دەستکەوتەکان
ساڵخەڵات
٢٠١٤IEEE Computer Pioneer Award
٢٠١٢Internet Hall of Fame
٢٠١٢Millennium Technology Prize
٢٠١٠C&C Prize
٢٠٠٨Hall of Fellows
٢٠٠٥Vollum Award
٢٠٠٢World Technology Award
٢٠٠١Takeda Award
٢٠٠٠Lovelace Medal
١٩٩٨EFF Pioneer Award
١٩٩٧Academic Honors
١٩٩٦9793 Torvalds (Asteroid)

 

تێبینی : بۆ زیاتر تێگەشتنی تۆی بەڕیز زۆربەی نوسینەکانم قەدبڕ کردووە لەگەڵ ویکیپیدیا بۆ زیاتر بەرچاو ڕونی ، چاوەڕوانی بەشی دووەم بن باسێکی بوخت لەسەر کارەکانی تۆرڤاڵدس و ناوکی لینوکس و جیهانی سەرچاوەی کراوە بن، لەهەر هەڵەیەک ببورن ، دنیایەک ڕێز…

بۆ نوسینی ئەم بابەتە سوودم لەم چەند پێگەیە وەرگرتووە : وێکیپیدیا ، تیچ ۆرم ، فۆۆت لینوکس

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم کارزان کمال شارەزام لە بواری ئایتی و دیزاین بەگشتی و دروستکردنی وێب سایت و ماڵپەڕ وە شارەزام لە سیستمی لینوکس و ئەندرۆید هەیە بۆماوەی 3 ساڵ كارم كردوە تێدا ڕێکخەری چەندین خولم لە بواری دیزاین و كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بێ بەرامبەر , وەک دەستەی بەڕێوبەرانی تیک ئای کار دەکەم ، ئامانجم گەیاندنی زانیاری و فێرکردنی تاکی کورد لە بواری تەکنەلۆژیا.

Comments are closed.