بێگومان ھارد یەکێکە لە پارچە گرینگەکانی کۆمپیوتەر کە بێ بوونی ئەو ناتواندرێ سود لە کۆمپیوتەرەکانمان وەرگرین و کاری لەسەر بکەین چونکە  سیستەمی کۆمپیوتەرەکانمان و ھەموو ئەو داتاو زانیاریانەی کە ڕۆژانە کاریان لەسەر دەکەین دەچێتە ناوھاردی کۆمپیوتەرەکانمان .

بێگومان ھاردی کۆمپوتەر لەچەند گێگایەک پێک ھاتووە و قەبارەی ئەو گێگایەش لە ھاردێکەوە بۆ ھاردێکی تر دەگۆڕێ وھەر یەک لەو ھاردانەش دابەش دەبێت بەسەر چەند بەشێک بۆ نموونە ھاردی  C  و D و E، ھەریەکەیان چەند گێگایەک لە خۆ دەگرن بۆ نموونە ١٠٠ گێگا بایت.

زۆرجار دەمانەوێت قەبارەی ئەو گێگایانە دەستکاری بکەین و ئاڵوگۆریان پێ بکەین لە نێوان ھاردەکان بەڵام وەک ئاشکرایە زۆر جار لە کاتی دابەشكردنی هارد بە شیوەیەکی ئاسایی و بە بێ بەرنامە کیشەمان بۆ دروست دەبێت و زۆرجاریش دەبێتە هۆی لە دەستدانی داتاکانمان .

لەم بابەتەدا پڕۆگرامێکتان پێ ئاشنا دەکەین کە لە ڕێگایەوە دەتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن بەبێ فۆرمات کردن و بە شێوەیەکی ئاسان .

سەرەتا بەرنامەکە دادەگرین
كلیك بكه‌ بۆ داگرتنی پڕۆگرامەکە
دواتر بەم شێوەیەی خوارەوە کە لە وێنە جوڵاوەکە باسی دەکات دەستکاری قەبارەی ھاردەکەمان دەکەین :
pa6646dg60c9v8wa853c
سه‌رچاوه‌:كوردزۆن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.