هەر چەندە لە ئێستادا زووە بۆ ئەوەی بتوانرێت زانیاری تەواو یاخود نزیک  لە راستەوە دەربارەی بەرهەمی نوێی ئایفۆن دەست بخرێت و باسی لێوە بکرێت، بەڵام بەردەوام سەرچاوەکانی هەواڵ و ناوەندە تەکنەلۆژیەکان بەدوای دۆزینەوەی سەرەداون دەربارەی نوێترینی تایبەتمەندی و گۆڕانکاریەکانی ئایفۆنی داهاتوو.

ناوەندی هەواڵی ماک رومەر لە زاری کەسایەتی ناسراوی جیهانی دەربارەی دەنگۆ و گۆڕانکاریەکە دەستکەوتوەکان (مینگ شی کاو) رایگەیاندوە کە پێدەچێت لە بەرهەمی داهاتووی ئایفۆن ،کۆمپانیای ئەپڵ گۆڕانکاریەکی بنچینەیی بکات کە دیزاینی پێشەوەی مۆبایلەکانی ئەمەش بە لابردنی دوگمەی هۆم.
لە هەمان کاتدا باسی لەوە کردوە کە بۆ جێگرەوەی دوگمەی هۆم، تەواوی بەشی پێشەوەی ئایفۆن دەبێتە شاشە و سەبارەت بە تایبەتمەندی پەنجەمۆر، باس لەوە کراوە بۆ جێگرەوەی ئەم تایبەتمەندیە کۆمپانیای ئەپڵ پشت دەبەستێت بە تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو بۆ کردنەوەی قفلی مۆبایلەکە بە شێوازێکی زۆر پێشکەوتوو.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.