تا ئیستا ده‌نگۆكان و هه‌واڵه‌كانی له‌سه‌ر ئایفۆن حه‌وتی ئه‌پڵ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ !
هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگۆی دیاری كراو ڕاناوه‌ستن و هه‌واڵه‌كان له‌ گۆڕانكاری دان به‌ به‌رده‌وامی ، هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ كامێرای پشته‌وه‌ی ئایفۆنی نوێ ده‌بێت به‌ 2 كامێرا به‌ڵام كۆمپانیای ئایفۆن ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ له‌ پلانیان دا شتی وا هه‌بێت و به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌.

به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ كه‌ڤه‌ری ئایفۆن دروست ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی خسته‌ ڕوو كه‌ دیزاینی نێردراو له‌ لایه‌ن ئایفۆنه‌وه‌ به‌شێوازی ده‌بڵ كامێرا دیزاین كراونة، به‌ڵام ڕوون نیه‌ كه‌ ئه‌م خه‌ونه‌ دێته‌ دی یان نا. چونكه‌ لێدوانه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن.

هه‌واڵ و ده‌نگۆیه‌ نوێیه‌كان له‌سه‌ر ئایفۆن حه‌وت:
له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌پلانی دایه‌ كه‌ ڕه‌نگی ڕه‌ش بكاته‌ یه‌كێك له‌ ره‌نگه‌كانی ئایفۆن حه‌وت.

ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌توانین بڵێین ڕاسته‌ چونكه‌ apple watch ڕه‌نگی ڕه‌شی هه‌یه‌ و ئه‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی كاتژمێره‌كه‌ ڕه‌نگی تری هه‌بێت .

CmQqLEhUEAAfOjS

CmRX0ctWcAA-uEa

CmRX0gvWIAAFRfF

CmRX0nwXEAApBgr
له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ : علی جبار

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ڕەنجە حسێن: خوێندكاری بەشیی "نێتۆڕك"م ساڵانێكە لە نێو تەكنەلۆژیادا كار دەكەم، بە تایبەتی ئایفۆن و وێب داڕشتن، هەروەها بە گشتی لە سەرجەم بوارەكانی كۆمپیواردا زانیاریم هەیە و هەوڵمداوە ئەوەی دەیزانم پیشكەش بە خوێنەرانی بكەم و بەردەوام دەبم لە خزمەتكردن.

Comments are closed.