له ماوه‌ی ڕابردوودا بۆمان ده‌ركه‌وت كه كۆمپانیای شا‌و می پلانی داناوه بۆ به‌رهه‌م هێنانی یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری نۆت بووك (Notebook) ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته پێشبڕكێی كۆمپیوته‌ره كانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌ركه‌وتنێكی به‌هێزی هه‌ژمار كردووه له بواری مۆبایل دا و ئه‌یه‌وێت كاره‌كانی زیاتر بكات له‌و بواره‌دا،
به‌نیازه سه‌ره‌تا كۆمپیوته‌ره‌كه بخاته بازاڕی چین و هنده وه چونكه ئه‌و دووبازاڕه سه‌ره‌كی ترین و پڕ فرۆشتیرین جێگه‌ی كۆمپانیاكه‌یه.
بۆیه ئێستا ئێمه یه‌كه‌مین وێنه‌ی دزه‌پێكراوی كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای شاومی كه كۆمپیوته‌رێكی Notebook ه، كه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له وێنه‌كه‌دا ، كه كۆمپیوته‌رێكی زۆر ته‌نك دروست كراوه، و لۆگۆی كۆمپانیاكه له ناوه‌ڕاستی Notebook ه‌كه‌دایه، هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی ماك بووك داده‌گیرسێت.
هه‌روه‌ها ده‌وترێت، كۆمپیوته‌ره‌كه به ویندۆز 10 ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كارده‌كات.
هه‌روه‌ها باشترین و نوێترین پرۆسێسه‌ر كار ده‌كات كه سه‌ر به كۆمپانیای intel له‌گه‌ڵ هه‌ندێك مواصفات (Specifications) ی تر
شاشه‌كه‌ی به دوو قه‌باره‌ی جیاواز به‌رهه‌م هێنراوه، یه‌كه‌میان به 12.5 ئینج و دووه‌میان 13.3 ئینج ، ده‌رباره‌ی ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ش ئه‌وترێت ناوی ده‌نرێت Mi Notebook
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی كڕیاران سه‌رسام بكات و له‌بازاڕه‌كانی چین و هند دا به ماوه‌یه‌كی كه‌م زۆرترین فرۆشی هه‌بێت كه به ملیۆنان فرۆش مه‌زه‌نده ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێـه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز 10 به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادبكات.
له عه‌ره‌بیه‌وه : علی جبار