دوای راگەیاندن و بڵاوبونەوەی هەر مۆبایلێکی نوێ کۆمپانیا جیهانیەکانی بواری پەرەپێدان و دروستکردنی مۆبایل تێچووی ئەو مۆبایلە رادەگەیەنن لەسەر کۆمپانیای بەرهەمهێن، ئەم کارەش زۆربەی جار لەسەر بەهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەکرێت و تێچووی مۆبایل و بەرهەمە نوێیەکانی کۆمپانیاکە رادەگەیەنرێت .
لە ئێستاشدا تێچووی هەر یەکە لە مۆبایلەکانی ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ٨ پڵەس راگەیندراوە .
ئەمجارە دامەزراوەی توێژینەوەی ئەمەریکی “IHS Markit” کە نوسینگەیەکی تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی ئابوری، یەکێکە لە دامەزراوە باوەڕپێکراوەکان بۆ زانینی تێچووی مۆبایل .
ئەمساڵیش دامەزراوەی “IHS Markit” هەڵستاوە بە سێکردنەوەی تێچوەکانی هەر یەکە لە ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ٨ پڵەس .
بە پێی راپۆرتی کۆمپانیاکە تێجووی ئایفۆن ٨ بە بیرگەی ٦٤ گیگا بە نزیکەی 247,51$ ە، واتا تێجوەکەی ١٠ دۆلار زیاتر لە ئایفۆن ٧ بە بیرگەی ٣٢ گێگا کە تێجوەکەی بریتی بوو لە 237,95$, بە واتای ئەوەی ئەپڵ لە هەر مۆبایلێکی ئایفۆن ٨ دا بە نزیکەی 450$ قازانجە .
سەبارەت بە ئایفۆن ٨ پڵەس بە بیرگەی ٦٤ تێچوەکەی دەگاتە 288,08$، ئەمەش دەکات ١٨ دۆلار طێجوەکەی گرانترە لە ئایفۆن ٧ پڵەس، ئەمە لە کاتێکدایە کۆمپانیای بە 799$ دەیفرۆشێت واتا لە هەر مۆبایلێکی ئایفۆن ٨ پڵەس کۆمپانیای ئەپڵ 510$ قازانج دەکات .
دەربارەی بەشێک لە تیجوەکەی کۆمپانیای ناوبراو رایگەیاندوە تێچووی رونما(شاشە) زیاتر لە 52$ی تێچووە وە هەروەها چیپێ A11کەی تێچوەکەی 50$ ە .