هەڵگرتنی پاسوۆردەکانت بۆ ئەوەی لەیادیان نەکەی(ببورن کەمەک درێژە بەس بۆ زیاتر روونیە)

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

زۆربەمان تووشی هەندێك حالەت دەبین کاتێك زیاتر لە ئەکاونتەکمان هەیە جا چ تۆرە کۆمەلایەتیەکان بێت یاخود هی تر کە پێویستی بە ئیمێڵ و پاسوۆردە.
بە نموونە لەوانەیە تۆ خاوەنی فەیسبووکەك یان دووان بی یان ئیمێڵێك یان زیاتر جا لە هەرکام لەوانە بی Gmail یان Yahoo یان Hotmail یان instagram یاخود شتی تریش وەکو Apple ID و کارتە ئەلیکترۆنیەکانت.

رەنگە نەتوانی هەموو پاسوۆردەکان وەکو یەك دابنێی نەکا یەکێکت بزاندرێ و ئەوانی تریش لەدەست بدەی.

وە زۆرجار کە دەتەوێت داخلی یەکێك بی ئەوا چەند پاسوۆردەک لەوانەیە تاقی بکەیتەوە یاخود بەبیر نێتەوە و Recovery ـی بکەی.

بەلام لە رێگەی بەرنامەیەکی سادەی پارێزراوەوە پێویست بەو ماندووبوونەت ناکا و هەرچی پاسوۆرد و ئیمێڵ و شتی گرنگترە لێی بنووسە و تەنها یەك پاسوۆرد بۆ بەرنامەکە دادەنێی و تەواو.
ئەمە ناو و وێنەی بەرنامەکە بەلام بۆ سیستەمی ئەندرۆیدە

وێنەی یەکەم

دوای دابەزاندنی و install کردنی لەسەر مۆبایلەکەت دەیکەیەوە.
هەر لە یەکەم هەنگاودا دوو هەڵبژاردنت دەداتێ بۆ کاتی چوونەژوورەوەی بەرنامەکە چ بر پاسوۆرد بی یاخود درووست کردنی شێوازی گەیاندن(پاتێرن) دواتر next دەکەی.

وێنەی دووەم

پاشان شێوازێکی بەیەك گەیاندن (پاتێرن) درووست بکە و Next بکە

وێنەی سێیەم

دووبارە هەمان شێوە درووست بکەوە بۆ دڵنیا بوونت دواتر Finishـی بکە

وێنەی چوارەم

ئێستا تۆ خاوەنی بەرنامەیەکی بۆ خەزن کردنی پاسوۆردەکانت تێیدا بەڵام بەتاڵە. بۆ زیاد کردن کلیك لەسەر هێمای “+” ی بەشی خوارەوە دەکەین وەك ئەمە

وێنەی پێنجەم

دواتر دەچێتە پەنجەرەیەکی تر کە لە چەند بەشێك پێك هاتوون کە ئەمانەن:
A.بۆ نووسینی سەرەناوێك تابزانی هی چ بابەتێکە بۆ نموونە فەیسبووك.
B.بۆ نووسینی Email یاخود username یاخود ID کە بەپێی جۆری وێبسایتەکان دەگۆرێ و کامەی پێویستی کرد ئەویان دەنووسی.
C.بۆ نووسینی پاسوۆردی چوونەدەرەوەی ئەو ئەکاونتەی کە ئیمێڵەکەمان بۆی دانابوو.
D.نووسینی لینکی ئەو وێبسایتەی کە ئەکاونتەکەمان لێی هەیە بۆ نموونە facebook.com
E.بۆ دانانی ئایکۆن بەکاردێت بۆ جوانتر و روونتر بەدیارخستنی لیستەکەیە بۆ نموونە ئەگەر کۆمەڵێك ئیمێك و پاسوۆردت هەبی هی تۆڕ و وێبسایتی جیا جیا دەتوانی بەگوێرەی جۆرەکەی ئایکۆنی بۆ دابنێی وەك فەیسبووک یاخود یاهوو.
F.بۆ نووست و درووست کردمی تاگ بەکار دێت.
G.بۆ زیادکردنی تێبینی و روونکردنەوە لەسەر ئەم زانیاریانە سەرەوە.
H.بۆ کۆتایی پێهینان و خەزن بوون.

وێنەی شەشەم

نموەنەیەکی چۆنیەتی پڕکردنەوەی خانەکان

وێنەی حەفتەم
دەتوانیت ئەم کارە بەبێ سنوور دووبارە بکەیەوە ئەوەندەی پێویستت پێی بوو بەهەمان کاری پێشوو بۆ نموونە وەك ئەمە..

وێنەی هەشتەم

وە هەروەها هەرکاتێ بتەوێ بەرنامەکە بکەیەوە بۆ جاری دابێ چ بۆ زیادکردنی زانیاری دیکە بی یاخود بەکار هینانی ئەوانەی پێشوو بەم شێوەیەی خوارە داوای چوونە ژوورەوە دەکات.

وێنەی نۆیەم

لینکی دابەزاندنی بەرنامە بۆ ئەندرۆید لە Google Play
https://goo.gl/pvIKWx

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆنیش دەتوانن لە پلای ستۆر بەدوای دا بگەرێن بۆیە لینکم دانەناوە چونکە بەکارهێنەری ئەو جۆرە سیستەمە نیم

بەهیوام سوودێکم گەیاندبێ بە ئێوەی خۆشەویست

ئامادەكردنی:محمد حبیب

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.