حکومەتی ژاپۆن لە هاوینی ئەمساڵدا تەکنیکێکی نوێ تاقی دەکاتەوە تاوەکوو بتوانرێت لە مەو دوا لە رێگای پەنجە مۆر (فینگەر پرینت)ەوە بتوانرێت کەل و پەل و شت و مەک بکڕدرێت لە شوێنی هەژماری بانکی و پارەی کاش.
بیرۆکەی تاقیکردنەوەی ئەم تەکنیکە دەگەڕێتەوە بۆ زۆر بونی دزی، وە زیاتر ئەوانەی توشی دزێ دەبنەوە گەشتیارانن بۆیە حکومەتى ژاپۆن هەوڵ دەدات زیاتر سەرمایە و سامانی گەشتیارەکانی بپارێزێت لە دزی و بردن.
حکومەتی ژاپۆن راشیدەگەیەنێت ئەم تەکنیکە نوێیە بە تەواوی سەردەکەوێت و بڵاوی دەکەنەوە پێش بەرێوەچونی ئۆلۆمپیاتی 2020 کە بڕیار وایە لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەرێوە بچێت.