” تێسلا : گه‌وره‌ترین زانای مێژوو به‌ڵام ناوێكی وون بوو ”
” تێسلا : گۆڕینی ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌ڵام ناوێكی ده‌ركراو ”
” تێسلا : مرۆڤێك له پێش سه‌ده‌ی 21 “
<<Nikola Tesla | Никола Тесла >>
داهێنه‌ر و موهه‌ندیسی میكانیكی و كاره‌بای و فيزيازانی سیربی ئه‌مریكی له شاری سمیلجان له كرواتیا له دایك بووه له ساڵی 1856 ، ئێستا سمیلجان به‌شێكه له كرواتیا پێشوو تر له ژێر ده‌سه‌ڵات و سنوری پاشای نه‌مسا بوو ، باوكی تێسلا قه‌شه بوو هه‌رچه‌نده دایكی بێ ئیش و كار بوه و خوێنده‌واریه‌كی ئه‌و تۆی نه‌بووه به‌ڵام خاوه‌نی مێشكێكی به‌هێز بووه و وه ئاره‌زووی له به‌كار هێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنی و میكانیكیه‌كان بووه ، تێسلا دوا تر ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی وه‌رگرتوه ، به‌هۆی داهێنان و شۆرشه‌كانی له بواری فیزیا و كاره‌با و ميكانيك و به تایبه‌ت له ووزه‌ی كارۆموگناتیسی ئه‌ویش له كۆتای سه‌ده‌ی 19 و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی 20 م ناوبانگی ده‌ركرد .
تێسلا زانایه‌كه هه‌تا چه‌ند سالێك له‌مه‌و به‌ر و تا ئێستاش لێره‌و و له‌وێ خه‌ڵك به كه‌می زانیاریان له‌سه‌ری هه‌یه ، له كاتێكدا به باوكى كاره‌با دا ئه‌نرێ ، ئه‌گه‌ر پرسیار له موهه‌ندیسێكی كاره‌بای ئێستا بكه‌ی به گه‌نج و به ته‌مه‌نه‌وه زانیاریه‌كی وایان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه نیه ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیشت به‌نه‌وه ده‌لێن : ئه‌و كه‌سه نیه كه ته‌زووی گۆڕاوی دۆزیه‌وه ؟
ئه‌مه هه‌موو ئه‌و وه‌ڵامه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ست ئه‌كه‌وێ !! له كاتێكدا تێسلا گه‌وره ترین ده‌ستی هه‌بوه له كاره‌بادا ، چۆن ئه‌بێ ناوی كه‌سێكی وا لامان نه‌ناسرا و كه‌م بێت له كاتێكدا گه‌وره ترین خزمه‌ت و سوودی به‌ژیانی مرۆڤایه‌تی گه‌یانده‌وه تا ئێستا ، داوی خوێندنه‌وه‌ی نوسراوه‌كانی ژێره‌وه پاشان به ته‌واوی له‌م كه‌سه تێ ئه‌گه‌ن و ده‌زانن چ ژیاێكی هه‌بووه و چی كردوه …
تێسلا به گه‌وره ترین زانا و داهێنه‌ری مێژوو به درێژای سه‌ده‌كان دانراوه و هیچ گومانێكیش له لێهاتووی ئه‌م كه‌سه نیه ، پێش بینی و بینینه‌كانی تێسلا زۆر گه‌وره تر و له پێش تر بوو له چاو ئه‌و سه‌ده‌یه‌ی تێیدا ده‌ژیا وه هه‌روه‌ها زۆر له پێش زاناكانی تر بوو كی ئه‌و كاته گه‌وره ترین مونافسی ئه‌دیسۆن بوو هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر كاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌نیشتاین هه‌بوو به‌ڵام به بینین چاویان به یه‌ك نه‌كه‌وتووه ، سه‌ره‌تای خوێندن له قوتابخانه‌یه‌ك به ناوی پۆلیته‌كنیك بووه پاشان خوێندنی زانكۆشی له براگ تشیكیه ته‌واو كردوه و بڕوا نامه‌ی وه‌رگرتوه ، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ فیزیا و بیركاری خۆی خه‌ریك كردوو شاره‌زایه‌كی زۆر باشی هه‌بوو به‌ڵام زوو به زوو بیر كردنه‌وه‌ی گۆڕا و هاته ناو بواری كاره‌با و میكانیك چونكه كاره‌با شتێك بوو لای ئه‌و تووشی سه‌رسورمانی كرد بوو .
تێسلا سه‌ره‌تای ده‌ست به كار بوونی وه‌كو داهێنه‌رێكی سه‌ره‌تای هاته پێش وه هه‌روه‌ها موهه‌ندیسی كاره‌با بوو كاتێ له ئۆفیسی سه‌نته‌ری ته‌له‌گرافی له ناوچه‌ی بۆدابست كاری ده‌كرد ئه‌ویش له ساڵی 1881 ، بۆ ساڵی 1882 په‌یوه‌ندی كرد به كۆمپانیای Continental Edison له پاریس.
له‌و ماوه‌دا به پێ ی هه‌ندێ هه‌واڵ و راپۆرت بێت كه بڵاو بوو بوویه‌وه تێسلا باسی له‌وه كرد بوو كه هه‌ستاوه به كێشانی نه‌خشه‌ی بنچینه و بنه‌ماكان بواری كارۆموگناتیسی گۆراو ، كه وه‌كو دیاره ئێستا له زۆرێك له‌و ئامێرانه به‌كار دێت كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی كارۆموگناتیسی كار ده‌كه‌ن ، ئه‌م داهێنانه سه‌ره‌تا بوو بۆ هاتنه ناو جیهانی ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌روه‌ها دروست بوونی ئاژاوه‌ش له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌دیسۆن و چه‌ند لایه‌نێكی تر ، هه‌ر ئه‌م داهێنانه بوویه هۆی بناغه‌ی ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیاكانی ئێستا و داهاتوو ، وه‌كو یه‌كه‌م مه‌كینه‌ی دروست كرد له‌سه‌ر بنچینه‌ی كاره‌بای ته‌زوو گۆر پاشان به‌ره‌و نیو یۆرك ئه‌ویش له ساڵی 1884 هه‌موو ئه‌مانه له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا ئه‌نجامی دان تێسلا داوای له ئه‌دیسۆن كرد بوو كه وه‌كو كارمه‌ند لای خۆی وه‌ری گرێ و بیبا به‌ره‌و نیو یۆرك . ئه‌دیسۆنیش وه‌ری گرت و به یه‌كه‌وه به‌ره‌و نیو یۆرك گه‌شتیان كرد ، خه‌وی مناڵی تێسلا ئه‌وه بوو بتوانێ بچێت به‌ره‌و ئه‌مریكا و ده‌ست به‌سه‌ر ووزه‌ی تاڤگه‌كانی نیاگارادا بگرێ.
كاتێ تێسلا له‌گه‌ڵ ئه‌دیسۆن چوو بۆ نیویۆرك نامه‌یه‌كی پێ بوو له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه نوسرا بوو به ناووی ” ڕیچارد باشله‌ر ” كه وتوو بووی بیده ده‌ست ئه‌دیسۆن له نامه‌كه‌دا نوسرا بوو ” I know two great men, you are one of them and the other is this young man ” ، دوو پیاوی گه‌وره ئه‌ناسم ، یه‌كێكیان تۆی ئه‌وی تریش ئه‌و پیاوه گه‌نجه‌یه .
هه‌ندێ جار وتراوه تێسلا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانایه‌كی زۆرر زیره‌ك و دره‌وشاوه بووه له هه‌مان كاتیش‌دا پیاوێكی بازرگانی فاشیل بوو ” له‌وه ئه‌چێ حه‌زی له بازرگانی نه‌كردبێ ” هه‌رچه‌نده داهێنانه‌كانی له رووی بازرگانیه‌وه ده‌كرا سامانێكی زۆر كۆبكه‌نه‌وه ، به‌ڵام ئه‌دیسۆن پیاوێكی بازرگان بوو وه هه‌میشه له هه‌وڵی سامان كۆ كردنه‌وه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داهێنه‌ریش بوو به‌ڵام به‌راورد به تێسلا داهێنانه‌كانی ئه‌دیسۆن وه‌كو شتێكی ساده بوون ئه‌مانه و هه‌ندێ هۆكاری بیر كردنه‌وه و ئایدۆلۆجی جیاوازیان وای لێ كردن نه‌توانن زۆر به یه‌كه‌وه بمێننه‌وه ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی تێسلا دوای ماوه‌یه‌ك كاره‌كه‌ی وازبێنێت و كارگه‌كه‌ی ئه‌دیسۆنی جێ هێشت .
تێسلا هه‌تا كۆتای ژیانی كه نزیكی 59 ساڵ ده‌بوو هه‌ستا به دروست كردنی تاقی گه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی له ژێر ناوی ” Tesla Electric Light and Manufacturing ” تاقیگه‌ی تێسلا بۆ رووناكی كاره‌بای و دروست كردن هه‌ر له‌وێ بوو تیشكه ئێكسی دۆزیه‌وه و تاقی كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆی كرد و وه هه‌روه‌ها تریشقه‌ی كاره‌بای و گلۆپی نیۆن و فلۆرینستینی دروست كرد و وه هه‌ندێ تاقی كردنه‌وه و داهێنانی تر كه ته‌نها خۆی لێ ی تێ ده‌گه‌شت ، دوای ئه‌وه‌ی تێسلا گه‌شتێك به‌ره‌و كۆلۆرادۆ ده‌كات پاشان دوای ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نیو یۆرك له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونێكی زۆری زانستی تێسلا له زانستی ” تۆڕباین ” دا پاشان یه‌كه‌م ناوه‌ند یا بلێین مه‌حه‌ته‌ی ووزه‌ی كارۆئاوی دروست كرد ئه‌ویش له‌سه‌ر تاڤگه‌كانی نیاگرا له هه‌مووشی گرنگ تر ته‌واو كردنی سیسته‌می ته‌زووی گۆراو بوو .
تێسلا له ماوه‌ی ته‌مه‌نی پیریدا توشی هه‌ندێ نه‌خۆشی سه‌یر و وه‌سواسی و قسه دووباره كردنه‌وه بوو وه هه‌ندێ جار قسه‌ی زۆر سه‌یر و پێكه‌نیناوی شێتانه‌ی ده‌كرد كه هه‌ندێ رۆژنامه نووس ده‌نگیان ریكۆرد كرد بوو هه‌ر جارێ گوێیان لێ ئه‌گرت ئه‌وا زۆر پێده‌كه‌نین وه‌كو دیاریش بووه تێسلا كه‌سێك بووه زۆر جار فشقیات چی بووه و قسه‌ی نه‌سته‌قی كردوه ، كاتێ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانه‌كان قسه‌ی ده‌كرد زۆر باسی داهێنانه‌كانی و پرۆژه‌كانی داهاتووی ده‌كرد هه‌تا كاتێ له كۆتای ته‌مه‌نییشی بوو ئه‌وا هه‌ر خه‌ریكی بیر كردنه‌وه و داهێنان بوو .
چیرۆكی په‌راوێز خستنی تێسلا له ساڵی 1884 ه‌وه ده‌ستی پێكرد وه‌كو باسم كرد تێسلا هه‌ڵسا به دۆزینه‌وه‌ی ئامێرێكی نوێ كه توانای دروستكردنی ته‌زووی A.c هه‌بوو (كه زۆر باشتر بوو له ته‌زووی D.C) پاش ئه‌م دۆزیینه‌وه‌یه ئه‌دیسۆن وای بۆ چوو كه پێشكه‌وتنی دۆزینه‌وه‌كانی تێسلا ده‌بێته هۆی ركابه‌ریه‌كی گه‌وره بۆ دۆزینه‌وه‌كانی خۆی بۆیه ئه‌دیسۆن ته‌نها به دژایه‌تی كردنی دۆزینه‌وه‌كه‌ی تێسلا نه‌وه‌ستا , به‌ڵكو ده‌ستی كرد به بانگه‌شه كردن دژی تیسلا و وای بڵاو كرده‌وه كه ته‌زووی A.C مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ وه تێسلاش هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م مه‌ترسیه‌یه …ئه‌دیسۆن خاوه‌نی سه‌رمایه‌و ناوبانگێكی زۆربوو كه یارمه‌تی ده‌ربوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كانی له دژی تیسلا له‌به‌رامبه‌ردا تێسلا سه‌رمایه‌كه‌ی به‌شی سه‌ركه‌وتنی دۆزینه‌وه‌كانی نه‌ده‌كرد ئه‌دیسۆن رایگه‌یاند كه شه‌ڕی ئه‌و له دژی تێسلا نیه به‌ڵكو له دژی ته‌زووی A.C یه (یاخود به‌مانایه‌كی تر له دژی زانست ه) پروپاگه‌نده‌كانی ئه‌دیسۆن زۆری نه‌خایه‌ند كاتێك له ساڵی 1888 تیسلا جۆرج ویستهاونس ی دۆزییه‌وه كه پیشتگیری له دۆزینه‌وه‌كانی ده‌كرد و بووه پشتگیرییه‌كی باش بۆی و له ساڵی 1897 شه‌ری نێوان ئه‌دیسۆن و تیسلا به سه‌ركه‌وتنی تێسلا كۆتایی هات كاتێك جیهان ته‌زووی A.C به‌كارهێنا له جیاتی ته‌زووی D.C.
له ساڵی 1898 به هۆی ئه‌وه‌ی تێسلا هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نازناوی دۆزه‌ره‌وه‌ی رادیۆی دا بۆ خۆی كه لێی دزرابوو ,كارگه‌كه‌ی تێسلا له‌لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه ئاگری تێبه‌ردرا و به هۆیه‌وه گشت كه‌ل و په‌ل و دۆزیینه‌وه‌كانی ناوی له ناو چوون . له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تێسلا توانی گشت كه‌لو په‌له‌كان دروست بكاته‌وه و ده‌ستبكاته‌وه به دۆزینه‌وه‌كانی… له ساڵی 1949 دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی مافی دۆزه‌ره‌وه‌ی رادیۆی گه‌ڕانده‌وه بۆ تیسلا كه خاوه‌نی ئه‌سڵی دۆزه‌ره‌وه‌كه‌بوو و له ساڵی 1893 دۆزیبوییه‌وه له جیاتی ماركۆنی كه له ساڵی 1894 دۆزینه‌وه‌ی ڕادیۆی كه شفی كردبوو , وبه‌هۆیه‌وه توانیبوی خه‌ڵاتی نۆبڵ له فیزیا به ده‌ست بهێنێت له‌ساڵی 1916 بڕیاردرا خه‌ڵاتی نۆبڵ له فیزیا‌و به هاوبه‌شی بدرێته ئه‌دیسۆن و تێسلا به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان ره‌تیان كرده‌وه خه‌ڵاته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا وه‌ربگرێت.
وێنه‌ی ڕاستیگیراوی ڕاستی تێسلا له ژێر یه‌كێ له ئامێره‌كانی دانیشتووه كه پریشك و تریشقه ده‌رچووه‌كه‌ی ملیۆنه‌ها ڤۆڵت بووه به‌ڵام تێسلا به ئاسای دانیشتووه و كتێب ئه‌خوێنێته‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی گرتوه به سه‌ر ته‌زوو و ڤۆڵتیه‌كه‌دا و ده‌زانێ چۆن كار ده‌كات ، تێسلا له شه‌و رۆژێكدا ته‌نها 2 كاتژمێر خه‌وتووه ، زۆرینه‌ی كاته‌كانی به كتێب خوێندنه‌وه و داهێنان به‌سه‌ر بردووه ، تێسلا زۆرینه‌ی داهێنانه‌كانی له رێگه‌ی خه‌یاڵ و بینینی ناو مێشكی بووه وه زۆر په‌یوه‌ست بوه به كتێبی پیرۆزی مه‌سیح هه‌روه‌ها یه‌كێ بوه له‌و زانایانه‌ی خاوه‌نی مێشكی فۆتۆگرافیك Photographic Memory بوون له ناومێشكی دا به شێوه‌ی 3 دووری دیزاینی ته‌نه‌كانی كردوه پێش ئه‌وه‌ی ئامێرێك یا ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێ ی دروست كردبێ ئه‌وا دیزاین و تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی له مێشكی خۆی دا نه‌خشه كێشاوه پاشان نموونه‌كه‌ی به ده‌ستی دروست كردوه !
كاتێ بابه‌ت ده‌هاته سه‌ر زانست و داهێنان و زیره‌كی ئه‌وا تێسلا له پێش هه‌موو مرۆڤێكه‌وه بوو به‌ڵام له بواری بازرگانی دا لاواز بوو چونكه به جۆرێك كاری ده‌كرد ده‌ی ویست ئه‌وه‌ی دروستی ده‌كات و داهێنانی تێدا ده‌كات خه‌ڵكی به ئاسانی و بێ پاره بتوانن سوودی لێ وه‌رگرن ، له داهێنانه دیاره‌كانی تێسلا كه له ژیانی ئه‌مرۆدا به‌كار دێن :-
ته‌زوی گۆراو ” Alternating Current ”
ده‌ست گرتن به سه‌ر ڕووناكی دا ” Light ”
تيشكه ئێكس ” X-Ray ”
ڕادیۆ و شه‌پۆلی ڕادیۆی ” Radio ”
كۆنترۆڵ ” Remote Control ”
ماتۆڕی كاره‌بای ” Electric Motor ”
ڕۆبۆت ” Robotics ”
له‌یزه‌ر ” Lazer ”
په‌یوه‌ندیه بێ وایه‌ره‌كان ” Wireless Communications ”
ووزه‌ی بێ وایه‌ر ” Wireless Energy ”
ووزه‌ی ئازاد و خۆڕای ” Limitless Free Energy ”
سيسته‌می گۆڕین و كه‌شوو هه‌وا ” Haarp ”
مايكرۆوه‌یڤ ” Microwave ”
ته‌له‌فیزیۆن ” TV ”
كۆیلی تێسلا ” Tesla Coil ”
ڕادار ” Radar ”
مایكرۆسكۆپی ئه‌لیكترۆنی ” Electric Microscop ”
گڵۆپی نیۆن ” Neon Bulb ”
گڵۆپی فلۆرین ” fluorescent bulb ”
له‌ره‌له‌ر كه‌ری تێسلا ” Tesla oscillator ”
تیشكی مه‌رگ ” Death Ray ”
كه‌مترایڵ ” Chemtrail ”
بیرۆكه‌ی سمارت فۆن ” Smart phone
تێسلا له نێوان هه‌موو مرۆڤه‌كانی پێش خۆی و سه‌ده‌ی ئێستا و داهاتوو تاكه كه‌سه زۆرترین داهێنانی هه‌بوو بێ ، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی بكه‌ین و سه‌یری ئێستا بكه‌ین هه‌رگیز كه‌سێكی تری وه‌كو ئه‌و نادۆزینه‌وه ، ئه‌وه ته‌نها چه‌ند داهێنانێی كه‌می بوو هه‌رچه‌نده زیاتر له 750 دانه‌ی تری هه‌یه به‌ڵام زۆرێكیان له ساڵی 1943 دوای مردنی تا ئێستا نازانرێ ته‌نها حوكمه‌تی ئه‌مریكا و ده‌زگاكانی CIA و FBI ده‌زانن وه هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان هه‌رگیز ئاشكرای نه‌كردوه ته‌نها ئاماژه‌یه‌كی كه‌می پێ داون .
له مانگی 11 ی 1934 دا ده‌نگۆ بڵاوبویه‌وه كه‌وا تێسلا چه‌كێكی دروست كردوه بۆ بواری جه‌نگ ، له قسه‌كانی تێسلا كه وتبووی ” نوێترین چه‌ك بۆ كۆتای هێنان به جه‌نگ ” واته چۆن ؟ مه‌به‌ستی چی بوه ! تێسلا ئاماژه‌یه‌كی دا بوو به ناوی ” Peace Ray ” تیشكی ئاشتی ناوه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره داهێنانه رێك نه‌كه‌وت ، له وڵاتی نیویۆرك له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز هه‌واڵێك بڵاو بویه‌وه كه هه‌موو دانیشتوانی ئه‌مریكای توشی شۆك كرد ئه‌ویش به‌هۆی ناونیشانه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م بوو كه نوسرا بوو ” تێسلای ته‌مه‌ن 78 ساڵ تیشكی مه‌رگی دۆزیه‌وه ” به پێ ی لێكدانه‌وه‌ی كه‌سێكی شاره‌زا به ناوی Lauren Davis وه‌صفی ئه‌م ئامێره‌ی كرد بوو ده‌ی ووت ” The device was, in theory, capable of generating an intense targeted beam of energy ” واته : ئه‌م ئامێره به پێ ی بیردۆز بێت له توانایدا هه‌یه گورزه شه‌پۆلێكی تیشكی گه‌وره دروست كات .
هه‌روه‌ها ده‌توانێ دوژمنه‌كانیش و ئامێره جه‌نگیه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك له ناو به‌رێت و وێران كاریه‌كی گه‌وره بكات ! Davis ده‌لێت ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه ئه‌و وێران كاریه‌ی بیری لێ ئه‌كه‌یته‌وه ده‌توانرێ به‌م چه‌كه ئه‌نجام بدرێ ، بۆیه ناو برا به ” death ray ” داهێنانه‌كه‌ی تێسلا ئه‌وه بوو له رێگه‌ی ئامێرێكی تایبه‌ت سوود وه‌رگرتن له كاره‌با و به‌رهه‌م هێنانی شه‌پۆلێكی فراوانی گه‌وره‌ی تیشكی گوزه چڕ دروست كردن كه له توانای دا بوو به یه‌ك جار زیاتر له 100 هه‌زار فڕۆكه بخاته خواره‌وه له دووری 300كم ته‌نها به یه‌ك چركه ، به‌ڵام هه‌تا تێسلا له ژیانی دا بوو به ته‌واوی باسی ئه‌وه‌ی نه‌كرد و هۆكاریشی بۆی هه‌یه له‌به‌ر هه‌ست و سۆزی بوو بیت یا دژی جه‌نگ و كوشتار بوبێ ، هه‌رجه‌نه هه‌تا له ژیاندا بوه هه‌میشه باسی كردوه هه‌تا تێسلا ناو نرا بوو ئه‌فسانه‌ی تیشكی مردن ، وه هه‌ر له هه‌مان سه‌رده‌م ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو له جه‌نگی ساردا جۆره چه‌كێكی وا دروست كراوه له لایه‌ن هێزێكی زۆرر گه‌وره كه هه‌مان ناوی هه‌بوو كه ده‌توانێ له دووریه‌كی زۆره‌وه وێران كاریه‌كی زۆرر گه‌وره و فراوان بكا له ماوه‌ی جه‌ند چركه‌یه‌كدا ئه‌م جۆره چه‌كه له چه‌كه ئه‌تۆمی و بۆمبی هایدرۆجینی زۆرر به‌هێز تر بووه .
داهێنانێكی گرنگ و شێتانه‌ی تری نهێنی تێسلا بریتی بوو له Oscillator كه به شێوه‌یه‌كی میكانیكی له‌ره‌له‌ر دروست ده‌كات كه ناو نرا بوو Tesla Oscillator له رێگه‌ی ئه‌م جۆره داهێنانه ده‌توانرێ زه‌مین له‌رزه‌ی ده‌ست كرد ئه‌نجام بدرێ بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1893 ز دا دروستی كرد ، له‌ره‌له‌ركه‌ری كاره‌بای میكانیكی كه له رێگه‌ی ووزه‌ی به‌هه‌ڵمبوونی كاره‌باییه‌وه به‌رهه‌م دێت ، دواى چه‌ند ساڵێك له ژیانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند به هۆی یه‌ك جار تاقی كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره كه دروستی كرد بوو ، له ساڵی 1898 ز دا له شاری نیویۆرك تاقی كردبوویه‌وه بوه هۆی زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك ، پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه پاشان ناو نرا ئامێری زه‌مین له‌رزه‌ی تێسلا Tesla earthquake machine.
سه‌ره‌تا تێسلا ئه‌وه‌ی وتبوو كه ئۆسیله‌یته‌رێكی بچووكی دروست كردوه كاتێ داویه‌تی له ئۆفیسه‌كه‌ی و دای گیرساندوه له‌و كاته له‌ره‌له‌رێكی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هێناوه و ئه‌و بینایه‌ی ئه‌می تێدا بووه توشی له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره بووه وه هه‌تا كاری كردۆته بیناكانی ده‌ور و به‌ری ، هه‌رچه‌نده كێشی ئامێره‌كه چه‌ند پاوه‌ندێكی كه‌م بووه به‌لام تێسلا به جۆرێ له‌ره‌له‌ره‌كه‌ی دیاری كرد بوو ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو ده‌یتوانی بینایه‌ك به ته‌واوی بێنێته له‌رزه ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌گه‌ڵ تێسلا بووه و ئاگای له‌م تاقی كردنه‌وه بووه به پێكه‌نینه‌وه گێراویه‌تیه‌وه ده‌ڵێت : تێسلا چه‌كوشێكی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵ گرت بوو پاش ئه‌و ڕووداوه بۆ شكاندنی ئامێره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ستی پێ نه‌كه‌ن و دوای كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كه‌ن هه‌روه‌ها ووتبووی به یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی تۆش خۆت وه‌كو نه‌زانێك ده‌رخه
تێسلا جگه له لایه‌نی زانستیه‌وه جێ ی سه‌رسورمان بوو لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی سروشتی ژیانی و هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وتی ته‌واو ناسرا بوو :-
*له‌گه‌ڵ ژماره 3 دا په‌یوه‌ندیه‌كی سه‌یری هه‌بوو به جۆرێ 3 جار ده‌ستی ئه‌شۆرد یا 3 جار به ده‌وری باڵاخانه‌یه‌كدا ئه‌سوڕایه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناوی له‌وه ئه‌چێ تووشی نه‌خۆشی واسواسی و ده‌روونی بوو بیت .
*زۆر ڕقی له مرواری بوو به جۆرێ خه‌ریك ئه‌بوو شێت بێت كه ئه‌یبینی ، هه‌ر ئافره‌تێ مرواری له خۆی به‌ستبووبێ تێسلا قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردوه وه نه‌شزانرا بۆ ئاوا رقی لێیه‌تی.
*تێسلا ژیانی پڕ بووه له مه‌ینه‌تی و ئازار وه ژنیشی نه‌هێناوه ، ژیانی هاوسه‌رێتی به هیچ جۆرێك بۆ ئه‌م رێك نه‌ئه‌كه‌وت ، پێ ی وابوو ئه‌گه‌ر زانایه‌ك ژن بێنێ ئه‌وا داهێنانی گه‌وره‌ی بۆ ناكرێت و ژن ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م كاره‌كانی !.
*تێسلا ئه‌وه‌ی وتبوو كه ئه‌نجام دانی سێكس ده‌بێته هۆی لاواز بوونی بیری و ته‌ركیز له ده‌ست ده‌دات به‌مه‌ش نایه‌وێ كار بكاته سه‌ر داهێنان و پرۆژه‌كانی.
*هه‌موو كۆتای ژیانی له نیو یۆرك به‌سه‌ر برد ، دوو ساڵی كۆتا له هۆتێلی New Yorker له ژووره‌كانی ژماره 3327 كه ده‌كه‌وتنه قاتی سێیه‌م .
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێسلا خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو داهێنان و پرۆژانه بوو به‌ڵام وه‌كو كه‌سێكی هه‌ژار و بێ كه‌س ده‌ژیا ئه‌توانین بڵێین موفلیس بوو بوو .
*تێسلا كۆتر باز بوو زۆر حه‌زی به كۆتر ئه‌كرد نه‌ك ته‌نها خواردنیان باتێ وبه‌خێویان كات به‌ڵكو كۆتری نه‌خۆش و برینداری هه‌ڵگرت له‌گه‌ڵ خۆی و ئه‌ی برد بۆ ژووره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بكات ، وه‌كو ده‌لێن كۆترێك دڵی تێسلای بردوه ! تێسلا له‌سه‌ر كۆترێك هه‌ندێ كتێبی نووسیوه نازانرێت بۆ .
*تێسلا باوه‌ری ته‌واوی به زانستی باشكردنی وه‌چه‌نانه‌وه هه‌بوو وه ده‌ی وت هه‌ندێ مرۆڤ بۆ ئه‌وه ناشێن وه‌چه بنێنه‌وه و مناڵیان بێت ! چونكه ئه‌و كه‌سانه نازانن بژین و ناتوانن سود بگه‌یه‌نن ، ئه‌ویش له رۆژنامه‌ی Smithsonian بڵاو بوویه‌وه له ساڵی 1935 كه خۆی نووسی بووی.
كۆتاییه‌كی ناخۆش و جه‌رگ بر ، تیرۆر و خنكاندنى Nikola Tesla :
گومانی تێدا نیه تێسلا یه‌كێ بووه له زیره‌ك ترین و خه‌یاڵی ترین مرۆڤ كه له‌سه‌ر زه‌وی رۆشتووه ، له‌سه‌ر سایتی ویكیپێدیا ئه‌م پڕوپاگه‌نده نوسراوه باس له مردنی تێسلا ده‌كات :
كه به ته‌نها مردوه له ژووره‌كه‌ی خۆی دا ژووری ژماره‌ی 3327 له هوتێلێكی نیو یۆرك سیتی ئه‌ویش ژنێك پێ ی زانی دوای ئه‌وه‌ی چوویه ژووره‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌رگای ژوره‌كه‌شی نوسرا بوو do not disturb واته ئیزعاجم مه‌كه كه 2 رۆژ پێش مردنی ئه‌و نوسینه‌ی دانا بوو ، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی گیرانی ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كانی دڵی و ئه‌ویش جه‌لته لێی دا بوو به ، هه‌ر دوو رۆژ دوای ئه‌وه FBI ى ژووره‌كه‌ی تێسلایان گرت و هه‌رچی زانیاری و نوسراوی تێسلا هه‌بوو بردیان !!! بۆ ؟ چونكه FBI و CIA دژی تێسلا بوو هه‌ر گومان له‌وان هه‌بوو چه‌ند سالێك پێشتوو تر كاتێ تێسلا گه‌نج بوو تاقیگه‌كه‌یان سوتاند راسته تێسلا دانیشتووی ئه‌مریكا بوو به‌ڵام ئه‌وان چاره‌یان نه‌ویست ده‌زانن ، چونكه تێسلا داهێنانه‌كانی بواری جه‌نگی نه ئه‌دایه ده‌ستی ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكا وه ویستی ووزه‌ی كاره‌با بكات به خۆرای وا بكا كاره‌با پاره‌ی پێ نه‌درێ ، ده‌سه‌ڵات داران ئه‌مه‌یان نه‌ویست بۆیه خه‌وه‌كه‌ی تێسلا نه‌هاته دی ..راستی تێسلا به‌و شێوه نه‌كوژرا به‌ڵكو خنكێنرا ، ئۆتو سكۆرزنی otto skorzeny ” 1908 – 1975 ” كه ضابتێكی ده‌زگای هه‌واڵگری و كردوه تایبه‌ته‌كان بوو له هێزه یه‌كگرتوه‌كانی نازی SS ى ئه‌ڵمانی له جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا تێسلای خنكاند له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا.
زۆرینه كار و هه‌وڵه‌كانی تێسلا بۆ ئه‌وه بوو كه ووزه بۆ جیهان دابین كات به خۆرای Free Energy بێ ئه‌وه‌ی كه‌س فلسێك بات ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو
كه ووزه‌ی كاره‌با به شێوه‌ی وایه‌رلێس بۆ هه‌موو جیهان بڵاو بكرێته‌وه ئه‌ویش له رێگه‌ی هه‌واوه به‌ناو زه‌وی خۆی دا و پێویستی به هیچ جۆره هێلێكی ووزه نه‌بوو هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵی دا ته‌واو كات به‌ڵام پاره‌یه‌كی وای نه‌بوو ته‌واوی كا وه حوكمه‌تیش به هیچ جۆرێك یارمه‌تی نه‌دا چونكه ده‌یان زانی ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه ته‌واو بێت ئیتر ناتوانن پاره له خه‌ڵك وه‌ربگرن ، ئه‌مه گه‌وره ترین خه‌وی تێسلا بوو ، ئه‌و كاته‌ی تێسلا له ژیاندا بوو هه‌ندێ هه‌واڵ بڵاوبوویه‌وه گوایه تێسلا هه‌ندێ ئامێر و داهێنانی نوێ ی كردوه به شاراوه‌ی ، ئه‌م داهێنان و ئامێرانه ته‌واو سه‌رنج و باسی سوپای ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیای راكێشا بوو ، زیاتر له 350 داهێنانی تێسلا له 25 وڵات سه‌ری هه‌ڵدا وه زۆریان دوور بوون له تێگه‌شتن و باوه‌ر پێ كردن .
كه‌سێك هه‌بوو به ناوی Eric Bermen كه هاورێ ی Greg Syzmanski قسه به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن ئێریك به گریگ ده‌لێ كه كه‌شفی كردوه چۆن هاوڕێ كچه‌كه‌ی كچی ضابتى پێشووی نازیه یه‌كگرتوه‌كانی SS بووه ئه‌ویش ئۆتو سكۆرزنی پاشان ئۆتو ی له ئه‌مریكا بینیوه كه له وێ ژیاوه بۆ چه‌ند سالێ وه‌كو دارتاش كاری كردوه‌كه ره‌گه‌زنامه‌ی پێ دراوه له لایه‌ن
CIA دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ،ئێریك هه‌ندێ جار ناوێكی ته‌زویر به‌كار ده‌هێنا بۆ خۆی ئه‌ویش ئێریك ئۆریۆن بوو گوێ ی له ئیعتیرافی ته‌واوی ئۆتو سكۆرزنی بووه به نهێنی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئه‌ندامی كارا ، كاتێ پیر بوو نزیك بوو له مردن باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه چۆن تێسلای كوشتوه به به‌ڵگه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دان وێنه ، له نێوان زیاتر له 100 به‌ڵگه و ئیعتیرافی گه‌وره ئێریك گوێ ی له‌وه بوو كه سكۆرزنی به شێوه‌یه‌كی شاراوه به ده‌ستی خۆی تێسلای خنكاندوه له رۆژی 6 ی مانگی 1 ساڵی 1943 به یارمه‌تی هاورێیه‌كی به ناوی راینهارد گیڵن Reinhard Gehlen.
“ئه‌و كاته گیڵن و سكۆرزنی گه‌نج بوو واته له تێسلا گه‌نج تر بوو ده‌توانین بلێین له نیوه ته‌مه‌نی تێسلا كه‌م تر بوون چونكه سكورزينی له ساڵی 1908 له دایك بوو به‌ڵام تێسلا له ساڵی 1856 له دایك بووه ”
له ئیعتیراف و به‌ڵگه‌كانی سكۆرزنی له زمانی خۆیه‌وه :
من و گیڵن فێڵمان له تێسلا كرد و هه‌ڵمان خه‌ڵه‌تاند چه‌ند رۆژێ پێشوو تر
بۆ ئه‌وه‌ی وای لێ بكه‌ین زانیاری لێ ده‌ركه‌ین له‌سه‌ر گرنگترین دۆزینه‌وه‌كانی ، دوای كوشتنی ، هه‌موو نوسرا و شته‌كانی تێسلامان دزی كه له قاسه‌ی ژووره‌كه‌ی دا بوو پاشان نوسرا و دۆزینه‌وه و شته‌كانی نێردران بۆ هیتله‌ر ، به‌ڵام دواتر سوپای ئه‌مریكا توانی نوسرا و دۆزینه‌وه و تازه گه‌ریه گه‌وهه‌ره‌كانی تێسلا بگێرێته‌وه ئه‌ویش له رێگه‌ی تۆرێكی نهێنی هه‌واڵگری له له كۆتای جه‌نگی جیهانی دووه‌م. ئه‌م ڤیدیۆش هه‌ندێ زانیاری نهێنی و باشی تێدایه .
https://www.youtube.com/watch?v=C1Qzuw1yOjU
نوسين و ئاماده‌كردنی : #Maxwell