به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌ی whatsapp گه‌یشتووه‌ته‌ 900 ملیۆن كه‌س، كۆمپانیا فه‌یسبوك كه‌ ئێستا خاوه‌نی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه‌ هه‌وڵیداوه‌ چه‌ند خاسیه‌تێك بۆ به‌رنامه‌كه‌ زیاد بكات كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك كه‌س هێشتا پێی ئاشنا نه‌بووبێت، له‌وانه‌:

1- گۆڕینی وێنه‌ی پڕۆفایلی هاوڕێكه‌ت
Whatsapp رێگه‌ به‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌دات وێنه‌ی پڕۆفایلی هاوڕێكی به‌و وێنه‌یه‌ بگۆڕێت كه‌ خوی ده‌یخوازێت، به‌كارهێنه‌ر ده‌چێته‌ سه‌ر ناوی هاوڕێكه‌ی و ناوی وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گۆڕێت به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی هه‌مان كه‌س، به‌وه‌ش یه‌كسه‌ر وێنه‌كه‌ ده‌گۆڕدرێت.

2- به‌كارهێنانی whatsapp به‌بێ ژماره‌ ته‌له‌فۆن
خاسیه‌تێكی نوێیه‌ بۆ به‌رنامه‌كه‌ زیادكراوه‌ و پێویست ناكات له‌كاتی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌، ژماره‌ ته‌له‌فۆن داغڵ بكه‌یت و ته‌نها كۆدی QR تۆمار ده‌كه‌یت كه‌ به‌وه‌ش به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌كار و ده‌توانیت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت قسه‌ی پێ بكه‌یت.

3- خوێندنه‌وه‌ی كورته‌نامه‌كان به‌بێ seen
له‌وكاته‌دا كه‌ به‌كارهێنه‌ر بیه‌وێت نامه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر بخوێنرێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ بزانێت كه‌ نامه‌كه‌ی بینراوه‌، ده‌توانێت مۆبایله‌كه‌ی بخاته‌سه‌ر و نامه‌كه‌ بخوێنێته‌وه‌، پاشان كه‌ چووه‌سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت و به‌رنامه‌كه‌ی كرده‌وه‌ ئینجا نامه‌كه‌ seen ده‌بێت.

4- هه‌ڵگرتنی چات
بڕۆ setting ئینجا chatg و  پاشان chat backup  هه‌ڵبژێره‌ و ده‌ست بینێ به‌ backup now و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ رێگه‌ش به‌ هه‌ڵگرتنی ڤیدیۆش ده‌دات ئه‌گه‌ر بته‌وێت.

5- گواستنه‌وه‌ی فایله‌كان له‌ مۆبایله‌وه‌ بۆ كۆمپیوته‌ر به‌ ئاسانی
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا گروپێك دروست بكه‌ و هاوڕێكانتی بۆ زیاد بكه‌ و پاشان بیسڕه‌وه‌، پاشان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر بڕۆ به‌رنامه‌كه‌ و كۆده‌كه‌ت داغڵ بكه‌ و ئه‌و فایلانه‌ بنێره‌ بۆ گروپه‌كه‌ ده‌ته‌وێت، ئه‌وكاته‌ش به‌ ئاسانی فایله‌كانت له‌ هه‌ردوولا واته‌ له‌ مۆبایل و له‌ كۆمپیوته‌ریش ده‌بێت.

6- دیاریكردنی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌
ده‌توانیت بۆ هه‌ر هاوڕێیه‌كت له‌ whatsapp زه‌نگێك دیاری بكه‌یت، بڕۆ سه‌ر ناوی كه‌سه‌كه‌ و ده‌ستبێن به‌ option و پاشان custom notifications و ئه‌و زه‌نگه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ ده‌ته‌وێت.

7- گۆڕینی ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت
ئه‌وكاته‌ی كه‌ ژماره‌كه‌ت ده‌گۆڕٍیت و ژماره‌یه‌كی نوێ به‌كارده‌هێنیت، بڕۆ و setting پاشان ده‌ست بنێ به‌ ناوه‌كه‌تدا و دواتر له‌ خانه‌ی phone number  ده‌توانیت ژماره‌كه‌ت بگۆڕیت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.