کۆتا راپۆرتەکان وای نیشان دەدەن کە لە ئێستادا رێژەی فرۆشی تابلێیەکان کەمی کردووە وا لە نێوان ئەو تابلێتانەی کە هەیە ئایپادی ئەپڵ پلەی یەکەمی وەرگرتووە .

لەگەڵ هەبوونی ئەو رێژەی فرۆشەی کە بۆ تابلێتەکان هەیە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کە لەسەدا ١٣ کەمی کردووە فرۆشی گشتەیەکەی , بەڵام لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ـدا ئایپاد بە پرفرۆشترین تابلێت دەست نیشان کراوە .
رێژەی ئەو ئایپادانەی کە کار لەسەر سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێس ئەکەن و فرۆشراون لە سێ مانگی سەرەتادا 8.99میلیۆن دانە بووە کە بە بەراورد بە سالی ٢٠١٦, ١٠,٣ میلیۆن دانە بووه لە سالی ٢٠١٦ بەمجۆرەش دیارە کە رێژەکەی کەمی کردووە وە لە ئێستەدا لەسەدا ٢٤.٦ لە بازارەکاندا ئایپاد بوونی هەیە وە بۆ ئەپڵ ئەمە ١٣ــەم سێ مانگ جارە کە بینەری رێژەی کەم فرۆشی ئایپادەکانی دەبێتەوە هەروەک لەسەر وێنەکە دیارە سامسۆنگ پلەی دووەمی لە سێ مانگی سەرەتای ٢٠١٧ــدا جێگیر کرد وە رێژەی لەسەدا ١.١ بە سالی رابردوو کەمی کردووە , بەلام جیاواز لەو هەمووانە کۆمپانیای هواوی زۆر بە شێوەیەکی سەرنج راکێش هەستاوەتەوە بەرێژەی لەسەردا ٣١.٧ لە چاو سالی رابردووە فرۆشی زیادی کردووە قازانجێکی باشی بۆ کۆمپانیایەکە بەردەست کردووە بۆ پلەکانی تر سەرنج لە وێنەکە بدەن …..
کە ئەمەزۆن پلەی ٤
وە لینۆڤۆ پلەی ٥
تابلێتەکانی تریش پلەی جیا جیان بەدەست هێناوە بەلام هەر بەوجۆرەش ئەوانیش بە رێژەی لەسەدا ٨.٥ لەچاو سالی رابردوو فرۆشیان کەمی کردووە .

ژێدەر : فۆن ئێرینا

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.