هەر وەک هەموومان ئەزانین کە WhatsApp چەند سودێکی زۆر گرنگی هەیە یەکێک لەم سودانە ئەوەیە کە ئەتوانین بە دەنگ و ڕەنگ قسە بکەین لەگەڵ خزمان و دۆستان و هاوڕێ نزیکەکانمان
و هەروەها سودێکی تری WhatsApp ئەوەیە کە لەکاتی تەلەفۆن کردن دا دەنگەکەی هیچ تێک ناچێ و زۆر بە قوەتە و هەروەها بەناوبانگترین ئەپلیکەیشنە لە ڕووی پەیوەندیەوە کە بەکارهێنەرێکی زۆری ھەیە .
هەر وەک ئەزانین کە لەم ڕۆژانەدا هەندێ کەس هەڵساون بە کاری خراپ و ژمارەیەک بە دڵی خۆیان خەزن ئەکەن بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا Viber یاخود WhatsApp ی هەیە ئەگەر هەیبێت سەیری ڕسمی پڕۆفایلی ئەکا بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا کوڕە یان کچ ئەگەر کچ بێت ڕسمی خۆی لەسەر پڕۆفایلەکەی دانابێت ئەوا ڕسمەکەی داونڵۆد ئەکا و هەروەها زۆر جار بۆ کاری خراپ یاخود هەرەشەکردن بەکاری دێنێ بەرامبەر کچەکە!!!
بۆیە بە پێویستمان زانی که هەندێ تایبەت مەندی واتس ئاپ تان پێ ئاشنا بکەین تا پارێزراو بن
1_ چۆن وا بکەین کە کەس ڕسمی پڕۆفایلەکەت نەبینێ جگە لە وانەی کە تۆ ڕەقەمەکەیت خەزن کردوە؟؟؟
2_ چۆن وا بکەین کە کەس نەزانێ کە تۆ کەی لە خەت بویت و هەروەها ئەگەر لە خەتیش بیت نەزانێ کەلە خەتی؟؟؟
3_ چۆن وا بکەین کە کەس نەتوانی دەربارەی تۆ بخوێنێتەوە لە WhatsApp جگە لەوانەی کە تۆ ژمارە مۆبایلەکەیت خەزن کردوە؟؟؟
4_ ئەگەر نامەیەکت بۆ هات تۆش خوێندتەوە چۆن وا بکەین کە کەسی بەرامبەر نەزانێ کە تۆ نامەکەت خۆێندۆتەوە؟؟؟
لەم وانەیەدا باس لە هەموو ئەم هەنگاوانە ئەکەی.
1_ دیارنەکەوتنی ڕسمی پڕۆفایلت؟؟؟ لە WhatsApp بڕۆ بەشی Settings دواتر بڕۆ بەشی Account و دواتر بڕۆ بۆ بەشی Privacy و لەوێش نوسراوە Profile Photo دایگرە دواتر ئەگەر ئەتەوێ تەنها هاوڕێکانت وێنەی پڕۆفایلەکەت ببینن ئەوا My Contacts داگرە.
2_ چۆن وا بکەین کەس نەزانێ کەی لە خەتین و کەی لەخەت ڕۆیشتوین؟؟؟ هەر لەم بەشانەی سەرەوە باسم کرد لەوێ نوسراوە Last Seen دایگرە Nobody داگرە .
3_ چۆن بتوانین وا بکەین کەس نەتوانێ دیسکریپشن {دەربارە} ی تۆ بخوێنێتەوە جگە لەو کەسانەی ژمارەکەیانت خەزن کردوە؟؟؟ ئەویش هەر لەو بەشانەی سەرەوە باسم کرد هەر لەوێ نوسراوە About دواتر My Contacts داگرە .
4_ ئەگەر کەسێک نامەی بۆ ناردیت و تۆش خوێندتەوە چۆن وا بکەین کە کەسی بەرامبەر نەزانێ تۆ نامەکەت خوێندۆتەوە؟؟؟ ئەویش هەر لەم بەشانەی سەرەوەدایە هەر لەوێ دەڕۆیتە خوارەوە سەحێکی بچوک هەیە ئەم سەحە لابەرە.
بینەری ئەم ڤیدیۆیە فێرکاریە بن :
ئامادەکردنی بابەت : ئیحسان گەردی