وەکوو دەزانن لە ئێستادا کۆمپانیای فەیسبوک ماڵپەری تێک ئایی زیاد کردوە لە خزمەتگوزاری فری بەیسکەوە کە لە رێگایەوە دەتوانرێت فەیسبوک و چەند ماڵپەرێكی دیاری کراو بکرێتەوە ماڵپەری تێک ئایش یەکێکە لەم ماڵپەرانەی کە لە ئینتەرنێتە خۆراییەکەدا هەیە و هاوڕێیانی تێک ئایی دەتوانن سەردانی ماڵپەرەکەمان بکەن و رۆژان ئاگادری هەواڵ و بابەتە تەکنەلۆژیەکانمان بن لە هەموو بەشەکانی ماڵپەر .
لینکی ماڵپەر لە فری بەیسک :
https://http-techeye-org.0.freebasics.com/

بۆ کردنەوەی ماڵپەڕی تێک ئای بە خۆڕایی ئەم کردارانە ئەنجام بدە :
بۆ ئەندروید و ئای ئۆ ئیس (عەرەبی و ئینگلیزی)

لە بەرنامەی فری بەیسیکس(ئەندرۆید):
سەرەتا بەرنامەکە بکەوە

بۆ زمانی ئینگلیزی:
لەسەرەوە دەستە راست هێمایەک هەیە وەکوو ئەمە : دایبگرە
پاشان نوسراوە More Services و دایبگرە .
پاشان چاوی تەکنەلۆژیا بدۆزەوە و کلیکی لەسەر بکە .
پاشان دوگمەی Add داگرە و بگەڕێوە لیستی سەرەکی دەبینی کە زیاد بووە.

بۆ زمانی عەرەبی:
لەسەرەوە دەستە چەپ هێمایەک هەیە وەکوو ئەمە : دایبگرە
پاشان نوسراوە مزید من الخدمات و دایبگرە .
پاشان چاوی تەکنەلۆژیا بدۆزەوە و کلیکی لەسەر بکە.
پاشان دوگمەی إضافة داگرە و بگەڕێوە لیستی سەرەکی دەبینی کە زیاد بووە.

——————————————————-
بۆ بەکارهینەرانی براوسەرەکانی تر و ئایفۆن و ئایپاد .

سەرەتا بڕاوسەرەکەت بکەوە و ئەم ماڵپەڕە بکەوە
0.freebasics.com

بۆ زمانی ئینگلیزی:
لەخوارەوە نوسراوە Add More Services دایبگرە
پاشان چاوی تەکنەلۆژیا بدۆزەوە و کلیکی لەسەر بکە.
پاشان دوگمەی Add داگرە و بگەڕێوە لیستی سەرەکی دەبینی کە زیاد بووە.

بۆ زمانی عەرەبی:
لەخوارەوە نوسراوە إضافة مزید من الخدمات دایبگرە
پاشان چاوی تەکنەلۆژیا بدۆزەوە و کلیکی لەسەر بکە.
پاشان إضافة داگرە و بگەڕێوە لیستی سەرەکی دەبینی کە زیاد بووە.

دوای ئەوە ی ماڵپەری تێک ئاییت هێنایە لیستی سەرەکی دەتوانیت پەنجە بنێیت بە ماڵپەری تێک ئایی و ماڵپەرەکەمان بکەیتەوە و لە مەودوا تێک ئایی لە لیستی سەرەکی ماڵپەرەکان دەبێت بێ ئەوەی قۆناغەکانی پیشوو دوبارە بکەیتەوە دەتوانیت ماڵپەری تێک ئایی بکەیتەوە و سوود وەربگریت لە گشت بابەتەکانمان .


 

گەر لە رێگای ئەم فێرکاریە نوسینەکیەی سەرەوە نەتوانی ماڵپەرەکەمان بۆ لیستی سەرەکی فری بەیسک زیاد بکەیت دەتوانیت بینەری ئەم ڤیدیۆ فێرکاریەمان بیت کە هەردوو رێگامان بە شێوازەکی ئاسان بۆ باسکردوون .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.