كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆنی ئاگاداركرده‌وه‌ له‌ چه‌ته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه‌ ره‌نگه‌ به‌هۆی كورته‌نامه‌یه‌كه‌وه‌ هاكیان بكه‌ن.

رۆژنامه‌ی ئیندپێندنت-ی چاپی به‌ریتانیا بڵاویكره‌وه‌ كه‌ چه‌ته‌كان شێوازێكی نوێیان بۆ هاككردنی ئامێره‌كانی ئه‌پڵ گرتووه‌ته‌به‌ر، ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ ئه‌و هاككه‌رانه‌ وه‌ك به‌شی خزمه‌تگوزاریی ته‌كنینكی كۆمپانیاكه‌ خۆیان به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌ناسێنن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ چه‌ته‌كان كورته‌نامه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌ری ئامێره‌كانی ئه‌پڵ ده‌نێرن كه‌ لینكێكی تێدایه‌ و دوای كردنه‌وه‌شی، لینكه‌كه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌باته‌ پێگه‌یه‌كی ساخته‌ كه‌ هاوشێوه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی ره‌سمیی ئه‌پڵه‌.

دوای داغڵكردنی ناو و وشه‌ی تێپه‌ڕ له‌و پێگه‌ ساخته‌یه‌، قوربانییه‌كانی ده‌ستی ئه‌و چه‌ته‌ ئه‌لیكترۆنییانه‌ كورته‌نامه‌یه‌كیان پێ ده‌كات كه‌ گوایه‌ ئامێره‌كه‌یان داخراوه‌ و داوایان لێده‌كرێت زانیارییه‌كانیان و ژماره‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنیی بانكه‌كانیان دووباره‌ داغڵ بكه‌نه‌وه‌ تا بتوانن ئامێره‌كانیان بكه‌نه‌وه‌.

دوای زنجیره‌یه‌ك له‌و هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییانه‌، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌كارهێنه‌رانی ئاگاداركرده‌وه‌ له‌وپه‌ڕی هۆشداریدا بن و وشه‌ی تێپه‌ڕ و ژماره‌ی بانكی و ناویان بۆ لایه‌نی سێیه‌م ئاشكرا نه‌كه‌ن و دڵنیابن له‌و كورته‌نامانه‌ی كه‌ بۆیان دێت.

s:وێستگه‌

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.