رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی بواری ته‌کنه‌لۆژی له‌م ساڵدا به‌تایبه‌ت زۆر سه‌رقاڵی به‌رهه‌مه نوێیه‌کانی هه‌ردوو گه‌وره کۆمپانیای سامسۆنگ و ئێل جین ـن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان له‌م ساڵدا به‌رهه‌مێکی زۆر ناوازه و جیاواز له به‌رهه‌مه‌کانی تریان ئه‌خه‌نه بازاره‌وه
مانگی ڕابردوو چه‌ندین ده‌نگۆ و قسه هه‌بوو که ده‌گوترا که وا ئێلجی جی ٦ له ئێلجی جی ٥ هه‌رزانتر ئه‌بێت
ئێل جیش بۆیه ئه‌مکاره ئه‌کات تاوه‌کو بتوانێت پێشی گالاکسی ئێس ٨ بکه‌وێت له‌مساڵدا
به‌ڵام له کۆتایدا ڕاگه‌یاندرا هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕاست نیه نه‌ک ته‌نها هه‌رزان تر نیه هه‌ر هاو نرخی ئێلجی جی ٥ـیش نیه
به نێوانی ٤٠ تا ٦٠ دۆلار له ئێل جی ٥ نرخه‌که‌ی گرانتر ئه‌بێت
ئێل جی جی ٦ ئه‌بێته نوێترین به‌رهه‌می کۆمپانیای ئێڵجی به پێی سه‌رچاوه‌کان بێت له کۆنگره‌ی جیهانی مۆبایله‌کان که ٢٦ ـی٢ـی٢٠١٧ئه‌به‌سترێت بڵاوده‌کرێته‌و‌ه ،
بەگوێرەى پروپاگەندە:
شاشه‌که‌ی ٥.٧ ئینج ده‌بێت
دوو کامێرای ده‌بێت
پاتریه‌که‌ی توانای گۆرینی هه‌یه
بۆریه‌ک گه‌رمی تاوه‌کو پاتریه‌که‌ی به ساردی بهێلێته‌وه
وه پرۆسێسه‌ری ٨٢١ سناپدراگۆنی له‌سه‌ر جێگیر ئه‌کرێت
وه بۆ نرخیش پێشبینی ٧٧٠ دۆلاری لێده‌کرێت
وێنه‌یه‌ک دزه پێکرا و رێنده‌رکراوی ئێلجی جی ٦”